٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فڕۆكه‌ مۆڵگه داعشەکانی گوندی عاشقیان بۆردومان كرد

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای دیجله ‌-KDP.inf- له‌ گوندێكی میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجلە‌دا. فڕۆكه‌ مۆڵگه‌كانی داعشیان بۆردومان كرد و، چەند تیرۆریستێکیان کوشت.

سەعات 4:30 خوله‌كی ئەم ئێواره‌یە ڕێككه‌وتی 10/11/2015 له‌ گوندی عاشق كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌رامبه‌ر دووڕێیانی كه‌سكێ، لە میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله‌دا، تیرۆریستانی داعش کەوتنە بەر بۆمبی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان؛ به‌ پێی زانیارییەکانی فه‌رمانده‌ مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، داعش چه‌ندین تیرۆریستێکیان لێ كوژراوە و، 'دۆشكایەکی قورسی 14/5ملیم'ـیشیان لێ داڕزاوە؛ هەڵبەت جارێ دیار نییە چەندیان لی كوژراوه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار