٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"ئاكه‌په‌ گۆڕینی ده‌ستووری ده‌وێ"

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.info-  پرسی گۆڕینی سیستەمی پەرلەمانی بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی لە تورکیا دیسان خراوەتەوە بەرباس؛ په‌رله‌مانتارێكی ئا‌كه‌په‌یش ده‌ڵێ  بۆ گۆڕینی ده‌ستوور ده‌نگی پێویستیان پێ كۆ دەکرێتەوه‌.

(نوورەدین چانیکلی) ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی ئاکەپە لە دیمانەیەکدا بۆ ڕۆژنامەی (ئاکید) پێی وایە ئاکەپە دەتوانێت لەناو پەرلەماندا متمانەی 330 ئەندام پەرلەمان بە دەست بهێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت دەستوور بخاتە ڕیفراندۆمەوە.

نوورەدین ئاماژە دەدات، ڕاستە ئاکەپە بە تەنیا ناتوانێت دەستوور بخاتە ڕیفراندۆمەوە، بەڵام دەتوانێت 13 کورسی دیکە لە پارتەکانی دیکە بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی بگاتە 330 کورسی و دەستوور بخرێتە ڕیفراندۆمەوە.

ئەو پێی وایە ئەم دەستوورەی تورکیا کە ساڵی 1982 نووسراوەتەوە تێکەپێکەلێیەکییەکی زۆری تێدایە، کە ناتوانیت بڵێیت سیستەمی تورکیا سیستەمێکی پەرلەمانییە، واتە تێکەڵەیە و پێویستی بە گۆڕان هەیە.

رەنگە ئەو گوتانەی نورەدین دوای ئەوەبێت کە لەناو هەدەپەدا دەنگی جیاواز دروست بووە لەسەر ئەوەی پێویستە لە تورکیا سیستەمی سەرۆکایەتی جێبەجێ بکرێت. بۆ نموونە (جەلال دۆغان) و (دەنگیر میرمحەمەد فرات)  کە هەردووکیان ئەندام پەرلەمانی هەدەپەنە، سیستەمی سەرۆکایەتییان بۆ تورکیا پێ باشە، بەڵام بەو مەرجەی سیستەمەکە کۆپیی مەکسیک و ئەمەریکا بێت.

(سەلاحەدین دەمیرتاش) هاوسەرۆکی هەدەپەیش دووپاتی کردەوە کە ئەوان بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن سیستەمی سەرۆکایەتی لە تورکیا جێبەجێ بکرێت.

کارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار