یه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌ی بودجه ته‌واو كرا
__2015_11_10_h16m1s33__LB.jpg)
بەغدا-KDP.info- ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق یه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی تەواو كرد.
(به‌نگین مزوورى) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند: "له دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسا درا و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میش بۆ پرۆژه‌یاساى بوودجه‌ى گشتى 2016ـى عێراقى فیدراڵ كرا و ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان كرا بۆ ئه‌وه‌ى كارى له‌سه‌ر بكه‌ن و ئاماده‌ى بكه‌ن."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى: "دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان به‌كۆتا هات و، تا ڕۆژى پێنجشه‌ممه دانیشتنى تر ناکرێت."
نەشوان بەرزنجی




