٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوو ئەمیر و 38 داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستانی داعش لە ئەنجامی ڕووخانی نەفەقێك، 14ـیان لێ كوژران و لە شەڕی نێوان خۆیشیاندا ژمارەیەكی دیكە كوژراون. بە گوێرەی زانیارییەكانیش، لە بۆردوومانی هێزەكانی پیشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیماناندا بۆ سەر تیرۆریستانی داعش، دوو ئەمیر و 7 تیرۆریست كوژراون.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە شارەدێی بەرتلە لە رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ، نەفەقێك بەسەر تیرۆریستانی داعشدا ڕووخا و بە هۆیەوە 14 داعش كوژران، لە شارۆچكەی ‌تەلەعفەریش لە رۆژئاوای مووسڵ، گرووپی داعش و نەقشبەندی بوو بە شەڕیان و لە ئەنجامدا 17 تیرۆریست لە هەردوولا كوژران، شەڕەكەیش 5 سەعات درێژەی هەبووە".

(مەموزینی) دەیشڵێت: "بەهۆی بۆردوومانی هێزی پێشمەرگە و فڕۆكەی هاوپەیمانانەوە، دوو ئەمیری داعش بە ناوەكانی (حوسام ساڵح ئەلجەنابی) و (جاسم فەتحی ئەلجەنابی) لەگەڵ 7 تیرۆریستی داعش كوژران و لاشەكانیان گەڕێنراونەتەوە بۆ مووسڵ".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار