٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دراوی 50 هەزاری و 100 هەزار دیناری دەخرێنە بازاڕەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەرەتای ساڵی‌ داهاتوو بانكی‌ ناوەندیی‌ عێراق دراوی 50 هەزار دیناری و 100 هەزار دیناری دەخاتە بازاڕەوە،‌ بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەری  فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانیش، لەسەر ئەو دراوە تازانە زمانی كوردی و هێمای كوردستانی دادەندرێت.

(ئەحمەدی‌ حاجی‌ رەشید) بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری  لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە بانكی ناوەندی دراوی‌ 50 هەزاری و‌ 100 هەزاری چاپ بكات و بیخاتە بازاڕەكانی  عێراقەوە، بەپێی پلانی بانكی ناوەندییش بووایە، دەبوو دراوی  50 هەزار دیناری لە بازاڕ بووایە، بەڵام بۆ ساڵی 2016 دوا خراوە".

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، لەسەر ئەو دراوە تازانە زمانی كوردی و هێمای كوردستانی دادەندرێت. بانكی ناوەندیی كوردستانیش، بۆ ئەو مەبەستە لە ساڵی رابردوودا هێماكانی بۆ بانكی ناوەندی ناردووە.

یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار