٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

فازڵ میرانی پێشوازی له‌ شاندێكی رۆژنامه‌نووسانی (BBC) كرد

سەرچاوە: KDP.info

د هه‌ڤدیتنه‌كێده‌ ل باره‌گه‌هێ پۆلیت بیرۆیا پارتی یا ده‌مۆكراتا كوردستانێ دگه‌ل شانده‌كه‌ رۆژنامه‌ڤانێن بی بی سی كو ژبۆ هایداربوونا ل سه‌ر ره‌وشا هه‌رێما كوردستانێ سه‌ری ل هه‌رێمێ دایه‌، فازل میرانی سه‌كره‌ته‌رێ پۆلیت بیرۆیا پارتیێ بال كشاند سه‌ر پێشهاتێن هه‌ری داوی یێن سیاسی یێن ئیراقێ و هه‌رێما كوردستانێ و ده‌ڤه‌رێ و هه‌ولێن سه‌رۆكاتی یا سیاسی یا كورد د نێزیككرنا هزر و بیرێن جودا ده‌ و دیتنا ریه‌كه‌ چاره‌سه‌ر یا گونجای و هه‌ژی ژبۆ قه‌یرانا كو نها ئیراق تێره‌ ده‌رباس دبه‌ ئه‌و ژی پشتگرێدان ب ده‌ستوورێ و لهه‌ڤهاتنان ب تایبه‌تی ل هه‌ڤهاتنا هه‌ولێرێ .

هه‌روه‌ها سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى ته‌ئكیدى كرد كه‌ هه‌موو پێكهاته‌كان پێویسته‌ به‌شدار بن له‌ به‌رێوه‌بردنى حوكمڕانى عێراق و هیچ پێكهاته‌یه‌ك فه‌رامۆش نه‌كرێت و دواتر ته‌ئكیدى كرده‌وه‌ كه‌ له‌ كوردستان داخوازییه‌كى به‌هێز هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ گشت بواره‌كاندا ڕه‌چاوى بنه‌ما و پێوه‌ره‌كانى مافى مرۆڤ و ئازادى ڕاده‌ربرین بكرێت.

هه‌روه‌ها میرانى جه‌ختیشى كرد له‌ سه‌ر ڕۆڵى سه‌ركردایه‌تى كورد به‌ تایبه‌تى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كه‌ رۆڵى به‌رچاوى گێراوه‌ له‌ گه‌شه‌ پێدانى پرۆسیسى دیموكراسى له‌ عێراقدا و هه‌وڵى جددى ده‌ده‌ین بۆ پێكه‌وه‌ ژیانى سیاسى له‌ كوردستان و یه‌كتر قه‌بوڵ كردن.

رۆژنامه‌نووسان سوپاسگوزارى خۆیان ده‌ربڕى بۆ مه‌كته‌بى سیاسى بۆ ئه‌م پێشوازییه‌ى كه‌ لێیان كراو چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌ى فازل میرانى كرد.
 

هەواڵی پەیوەندیدار