٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

ئیمینكی :پشتگیری ‌داواكاری زیندانییه‌كانی باكوری كوردستان ده‌كه‌ین

سەرچاوە: KDP.info

گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند پارتی دیموكراتی كوردستان پشگیری له‌داواو هه‌ڵویستی به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانی باكور ده‌كات و داواش له‌ حكوومه‌تی توركیا ده‌كات به‌ده‌نگ داواكاریه‌كانه‌وه‌ بچێت.

جه‌عفه‌ر ئیمینكی گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت  بۆ سایتی kdp.info  رایگه‌یاند ئێمه‌ ده‌نگمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ هه‌موو ده‌نگه‌كانی دیكه‌ كه‌ داوای مافی ره‌وای زیندانییه‌ سیاسییه‌كانی له‌ باكوری كوردستان ده‌كات گوتی " داوا له‌ حكوومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین به‌ده‌نگ داواكاری زیندانیانه‌وه‌ بچێت و پێشمان وایه‌ پێشێلكردنی مافی هاووڵاتیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سیاسی جێگای قبوڵ كردن نییه‌ و ئه‌وه‌ مه‌بده‌ئی پارتیمانه‌‌ ".

سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كورد به‌رێگای ئاشتیانه‌ ئیمینكی ده‌ڵێت " سه‌ركردایه‌تی حزبمان له‌ زۆر بۆنه دا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ گرنگه‌ زمانی گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن ببێته‌ جێگره‌وه‌ی زمانی چه‌ك و شه‌ڕو رو به‌رووبونه‌وه‌ی خوێناوی .

جێگای بیرخستنه‌وه‌یه‌ 52 ڕۆژه، نزیكه‌ی 700 زیندانی سیاسی كورد له‌ زیندانه‌كانی توركیا ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ پێناو به‌دیهێنانی هه‌ندێك داواكاری . ‌

هەواڵی پەیوەندیدار