فازڵ میرانی: پێویست بکات بە ڕێککەوتنی ستراتیژیی نێوان یەکێتی و پارتیدا دەچینەوە

لە وتارێكیدا كە لە 14ەمین كۆنگرەی یەكیەتیی قوتابیانی كوردستاندا پێشكەشی كرد، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان جەختی كردەوە لە پەرەدان و پتەوتركردنی ڕێككەوتنی ستراتیژیی نێوان پارتیی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، بەهێزكردنی پێوەندیی خۆیشیانی لەگەڵ كۆی حیزب و لایەنە سیاسییەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بە پێویست وەسف كرد.
فازڵ میرانی، هەروەها دووپاتی كردەوە كە لە ئەگەری پێویستیی پێداچوونەوە بە ئەو ڕێككەوتنە ستراتیژییەی لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانی كوردستاندا، هەردوو لا كار دەكەن بۆ ئەوەی بەپێی قۆناخ بیگونجێنن.
میرانی هاوكات بەهێزكردنی پێوەندیی خۆیشیانی لەگەڵ كۆی حیزب و لایەنە سیاسییەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بە پێویست وەسف كرد و قووڵكردنەوەی ڕۆحی تەبایی و پێكەوەژیانی ئاشتیانەیشی لە نێوان كۆی پێكهاتەكاندا بە ستراتیژی وەسف كرد.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

