سیاسەت لە گۆشەی هەڵچووندا

ئهحمهد كانی
پێداگیریی گۆڕان لەسەر مانەوەیان لە حکوومەت، اعترافێکی ڕوون و ئاشکراوحاشاهەڵنەگری گۆڕانە بەوەی کە ئەو سیاسەتەی پەیڕەویان کردووە بۆ دژایەتیکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەک هەر هەڵەیەکی گەورە بووە، بەڵکو سیاسەتێکی شکستخواردووی گەورەیش بووە.
گۆڕان تازە درک بەوە دەکات بوونیان لە دەرەوەی حکوومەت گورزێکی گەورەیە و بەرگەی ناگرن، بۆیەش لە ساتەوەختێکدا پەشیمانن، کە داد نادات.
پاش بارانی کەپەنەك، وابەستەبوونی گۆران بە حکوومەتێك کە بە خراپترین شێوە پێناسەیان کردووە، جێگای سەرنجی هەموو خەڵکی کوردستانە.
بەڕاستی جێگای سەرسوڕمانە کە بیانەوێت لە حکوومەتێكدا بەشداری بکەن، کە هەمیشە دژایەتییان کردووە، تەنانەت لەپێناو ڕووخاندنی ئەو حکوومەتە، کوڕی خەڵکیان بە کوشت دا و، جەرگی چەندین دایك و باوكیان سووتاند.
دەرەنجامی ئەو سیاسەتە هەڵەیەی گۆڕان، بووە هۆی ئاڵۆزکردنی بارودۆخی هەرێم و دروستکردنی مەترسیی گەورە بۆ سەر پاشهڕۆژی ئەزموونی هەرێمی کوردستان، بۆیەش بۆ ڕێگەگرتن لەم مەترسییە، ڕێکاری پاراستنی دەستکەوتەکان پەیڕەو کرا و، پارتیی دیموکراتی کوردستان، ڕێکكەوتنی خۆی لەگەڵ گۆڕاندا هەڵوەشاندەوە.




