٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

شاندێکى پ.د.ک و باڵوێزخانەى هۆڵەندا کۆبونەوە

سەرچاوە: KDP.info

شاندێکى هۆڵەندى بە سەرۆکایەتى ( خیراد لوسیوز) راوێژکارى جێگرى سەرۆکى نێردراوى لە باڵوێز خانەى هۆڵەندى لە عێراق  (جیرۆن کەلەتلیرهۆش) سەرۆکى نوسینگەى باڵوێزخانەى هۆڵەندى لە هەرێمى کوردستان ، لەگەل شاندێکى (پ.د.ک) کۆبوونەوە.

شاندى (پ.د.ک) پێکهاتبوون لە د.کەمال کەرکوکى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندیە گشتیەکانى (پ.د.ک) و ژمارەیەک لە ئەندامانى مەکتەبى پەیوەندیەکانى دەرەوە.

سەرەتا شاندى هۆڵەندى خۆشحاڵى خۆیان دەربرى بە سەردانى هەرێمى کوردستان ئاماژەیان بە کردنەوەى نووسینگەى باڵوێزخانەى هۆڵەندى لە هەولێر کرد ، باس لە باروودۆخى هەرێم و ناوەچەکە کرا د کەمال کەرکوکى ئاماژەى بە هەڵوێستى ( پ د ک ) بۆ جارەسەرکردنى گرفتەکانى نێوان هەرێم و بەغداد کرد ، لەم بارەیەوە ئاماژەى بە پابەند بوونى پارتى کرد لە جێ بى جێ کردنى دەستوورى عێراقى ، ئەوەشى خستەروو کە پێویستە هەموو گرفتوو کێشەکان بە گوێرەى دەستوورى عێراقى کە %80 میلەتى عێراق بە دەنگدان ئەم دەستوورەى پەسەند کردووە ، ئەمەوە جەندین باسو بۆجوونى تر ئاڵوگۆر کرا .

شاندى هۆڵەندى پشتیوانى خۆیان دەربرى بۆ جارەسەر کردنى کێشەکانى نێوان بەغدا و هەرێم هەروەها پاڵپشتى کردنیا بۆ هەرێمى کوردستان دەربرى ئیتر بۆ پێشەوە
دواتر دوایین پەرەسەندنەکانى دۆخى ئاسایشى ناوچە دابرێنراوەکانى کوردستان خرایە بەرباس و گفتوگۆ و هۆکارى سەرەکى بۆ جآبەجآ نەبوونى ماددەى (140) و پابەندنەبوونى حکومەتى عێراق بە دەستور دەگەرێتەوە.

دواتر هەردوولا لە سەر چەند تەوەرێکى دیکەى پەیوەست بە رەوشى دیموکراسى لە عێراق و پرسى شەراکەت و پەرەسەندنە هەرێمایەتیەکان، گفتوگۆیان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار