شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە کۆنگرەی لیبرال ئینترناسیۆنال دەکات

بە بانگهێشتی فەرمی هانس ڤان بالن سەرۆکی پارتە لیبرالەکانی جیهان ، شاندیکی پ.د.ک بە سەرۆکایەتی هیمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئەندامیتی دلاوەر ئاژگەی ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەشداری کۆنگرەی ٥٨ەمینی لیبرال ئینتەرناسیۆنال دەکات کە لە ولاتی ساحل العاجی کیشوەری ئەفریقا بەریوە دەچیت.
لە مەراسیمی کردنەوەی کۆنگرەکەدا لە شاری ئەبیجان ، سەرۆک کۆماری هەر یەک لە ولاتانی سەنیگال و ساحل العاج و وەزیری دەرەوەی هۆلەندا و وەزیری ناوخۆی ولاتی مەغریب و بەشداری ١٥٠ شاندی ولاتانی جیاجیای جیهان ، بەشداربوون.
لە دیداریکیان لەگەل هانس ڤان بالنی سەرۆکی لیبرال ئینتەرناسیۆنال وئیمیل کیرژاس سکرتیری گشتی و عەبیر سەهلانی جیگری سەرۆکی لیبرال ئینتەرناشنال ، شاندی پ.د.ک بە ناوی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پ.د.ک سوپاس و پیزانینی پ.د.ک پیشکەش کرد بۆ بانگهیشت کردن بۆ ئەم کۆنگرەیە و هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکاین خوازرا. لەلای خۆیەوە هانس ڤان بالن ، وێرای دەربرینی خۆشحالی بۆ بەشداری شاندی پ.د.ک ، رایگەیاند ، کە وەکو لیبرال ئینتەرناسیۆنال بە ستایشەوە لە رۆلی هەریمی کوردستان و ئارامی و سەقامگیریەکەی دەروانن کە ئیستا وەک دوورگەیەکی سەقامگیری و پیشکەوتنە لە ناوچەیەکی ئالۆزدا.
لە پەراویزی کۆنگرەکەدا ، شاندی پ.د.ک چەندین دیدار و کۆبوونوەی دیکەیان ئەنجامدا ، لەوانەش دیداریکی کورت لەگەل سەرۆک کۆماری ساحل العاج و لویس ڤان دەرلان ئەندامی پەرلامانی ئەوروپا و سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی لیبرال دیموکراتەکانی پەرلەمانی ئەوروپی و لۆرد ئالدیردیس لە پارتی لیبرال دیموکراتی بەریتانیا و ئەندامی ئەنجومەنی لۆردات و شاندی پارتی (دی ٦٦ )ی هۆلەندی و عادل زەیتونی سەرۆکی آلتیار الحر ی تونسی و نوینەرانی بەشیک لە پارتەکانی ئەندام لە لیبرال ئینتەرناسیۆنال. لە سەرجەم ئەم دیدار و چاوپیکەوتنانەدا، شاندی پ.د.ک پوختەیەکیان لە سەر هەریمی کوردستان و هەلویست و سیاسەتەکانی پ.د.ک شیکردەوە و جەخت لەسەر پەرەپیدانی دوو قۆلی کرایەوە.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

