كار‌و چاڵاكی شاندی راگه‌یه‌ندكارانی كوردستان له چین

دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی راگه‌یاندكار و رۆژنامه‌نوسی پارتی و یه‌كێتی سه‌ردانی چینیان كرد, ئه‌م شانده چه‌ندین چالاكی و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چین ئه‌نجامدا, عه‌بدولره‌زاق عه‌لی سه‌رۆكی شاندی پارتی رایگه‌یاند, ئه‌و سه‌ردانه زۆر گرنگ بوو, ئه‌و وڵاته زۆر گرنگی به‌وه ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت, ره‌نگه له چه‌ند مانگی داهاتوو كونسوڵخانه‌یان له هه‌ولێر بكه‌نه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان, راگه‌یاندكار و سه‌رۆكی ئاژانسی په‌یامنێر, عه‌بدولره‌زاق عه‌لی راگه‌یاند: شانده‌كه‌ی ئێمه له دوو شاند پێكهاتوه, شاندێكی راگه‌یاندكاران و رۆژنامه‌نوسانی سه‌ر به مه‌كته‌بی ده‌زگای ناوه‌ندی رۆشه‌نبیر و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كه من سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌م و شاندێكی به‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی فریاد ره‌واندوزی, سه‌رجه‌می شانده‌كه له پازده ئه‌ندام پێكهاتووه‌و له سه‌ر داوه‌تی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه گشتییه‌كانی پارتی كۆمۆنیستی كۆماری چین سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌مان كرد.
عه‌لی وتیشی: سه‌ردانه‌كه‌مان زۆر گرنگه بۆ هه‌موولایه‌ك, چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چین وڵاتێكی زۆر گه‌وره‌یه له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ندامێكی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه, كۆمپانیاكانی به هه‌موو دنیا بڵًاوبوونه‌ته‌وه, به رێزێكی زۆره‌وه پێشوازیان له ئێمه كرد, هه‌ر یه‌كه‌م رۆژ بۆ ئێواره له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری ئه‌فریقیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كۆبووینه‌وه, بۆ سبه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌مان كه‌سایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌مان كرد‌و له رۆژانی دواتر سیمینار و وتاری زۆرمان سازكرد.
ئاماژه‌یدا: یه‌كێك له دوو دیداره هه‌ره گرنگه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی باكوری ئه‌فریقیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی پارتی كۆمۆنیستی كرێكاری حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بوو, ئێمه خۆشبه‌ختین له نزیكه‌وه به‌رپرسانی ئێره‌مان بینی, به‌رپرسه هه‌ر باڵاكانی چین رایانگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌یان زۆر گرنگی به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌دات, خۆیان به‌دۆستی عێراق و كوردستان ده‌زانن.
روونیكرده‌وه: له‌گه‌ڵ وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین كۆبووینه‌وه, راوبۆچوونی چینیان ده‌رباره‌ی عێراق و بارودۆخی عێراق هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان باسكرد كه زۆر گرنگی به‌وه‌ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت, هه‌ر له رۆژانی داهاتوو سه‌ردانی هه‌رێمی چیچوان ده‌كه‌ین, كه یه‌كێكه له هه‌رێمه گه‌وره‌كان كه به سه‌به‌ته‌ی نانی هه‌موو چین ناسراوه, دواتر سه‌ردانی شاری شه‌نگهای ده‌كه‌ین كه شارێكی بازرگانی ئه‌و وڵاته‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: سه‌ردانه‌كه زۆر زۆر گرنگه و دیداره‌كانمان زۆر گرنگن, به ناوی هه‌ردوو شانده‌كه‌مانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فریقیا به‌ڵێنی دا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات, زۆر گرنگی به كوردستان ده‌ده‌ن, بۆیه ئێمه به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وان دڵخۆشبووین.
له كۆتایدا عه‌بدولره‌زاق عه‌لی وتی: سه‌ردانه‌كه‌ی ئێمه ده رۆژ ده‌خایه‌نێت, رۆژی 26 تشرینی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێینه‌وه, داوامان له به‌رپرسانی چین كرد كونسوڵخانه‌یه‌ك له كوردستان بكه‌نه‌وه, ره‌نگه له چه‌ند مانگی داهاتوو كونسوڵخانه‌ی چین له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كرێته‌وه, كه ئه‌وه هاوكاریه‌كی زۆری خه‌ڵكی كوردستان و بازرگانه‌كان ده‌كات, بۆیه كارئاسانیه‌كی زۆر بۆ بازرگانه‌كانی كوردستان دروست ده‌بێت.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

