پ.د.ک و پارتى لیبراڵى کەنەدا پەیوەندیەکانى نێوانیان بە هێزتر دەکەن

لە میانەى سەردانێکى بۆ هەرێمى کوردستان، جیم کاریگیانیس پەرلەمانتارى کەنەدى لە پارتى لیبراڵى، سەردانى مەکتەبى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پ.د.ک کرد و لەگەل هێمن هەورامى ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى پارتى و ژمارەیەک ئەندامى مەکتەبەوە پێشوازى کرا.
هێمن هەورامى بە ناوى پ.د.ک وێڕاى بە خێرهێنانى شاندى میوان، سوپاسى رۆل و هەڵوێستى بەرێز جیم کاریگیانیسى کرد لە هەول و تیکۆشانەکانى بۆ بە جنیۆسایدناساندنى ئەنفال و کیمیابارانى هەڵەبجە لە سەر ئاستى نیۆدەوڵەتى.
دواتر هەردوولا لەسەر میکانیزمەکانى پەیوەندى لە نێوان پ.د.ک و پارتى لیبراڵى کەنەدا خرایە روو و بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا کە هەول بدرێت پەرلەمانتارانى پارتى لیبراڵ هاوشانى پەرلەمانتارانى دیکەى کەنەدا، گروپى دۆستایەتى و پشتیوانى بۆ هەرێمى کوردستان دروست بکەن، جیم کاریگیانیس لە لاى خۆیەوە خۆشحاڵى بۆ پەرەسەندنەکانى هەرێمى کوردستان لە هەموو روویەکەوە خستەڕوو و ئامادەیى تەواوى خۆى و پارتەکەى دەربڕى بۆ بەردەوامى دان بە پالپشتى دۆزى رەواى کوردستان و هەماهەنگى لەگەل پ.د.ک بۆ زیاتر بە هێزتر کردنى پەیوەندیەکانى نێوان کەنەدا و هەرێمى کوردستان


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

