هێمن هه‌ورامى له‌گه‌ل به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى سۆشیالیستى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه

به مه‌به‌ستى زیاتر به هێزتر كردنى په‌یوه‌ندییه حیزبیه‌كانى نێوان (پ.د.ك) و (پارتى سۆشیالیستى فه‌ره‌نسا) له پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا، (هێمن هه‌ورامى) به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى (پ.د.ك) و (ژان كریستۆف كامبادیلیس)ى به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى (پارتى سۆشیالیستى فه‌ره‌نسا) كۆبوونه‌وه.
(هێمن هه‌ورامى) به ناوى (پ.د.ك) دووباره پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى پارتى سوشیالیستى فه‌ره‌نساى كرد له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى فه‌ره‌نسا و ده‌رچوونى به‌رێز (فرانسوا هۆڵاند) به سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، دواتر له سه‌ر مێژووى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردولاو ئه‌و قۆناغانه‌ى كه پیایدا تێپه‌ڕبوون و رۆڵى مێژوویى پارتى سۆشیالیستى فه‌ره‌نسا له پشتگیرى كردنى دۆزى ره‌واى كوردستان و هه‌ڵوێسته‌كانى فرانسوا میتران و خاتوو دانیال میتران به‌رز نرخێنران.
هه‌ردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد له مه‌ڕ چۆنیه‌تى بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندیه‌كان له ڕووى ئاڵوگۆڕى شاندى په‌رله‌مانتارانى هه‌ردوولا و هه‌ماهه‌نگى كردن بۆ سود وه‌رگرتن له ئه‌زموونى پارتى سۆشیالیستى فه‌ره‌نسا له روى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن و میكانیزمى نوێى كارى حیزبى و هاتنى شاندى پارتى سۆشیالیستى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان.
له لاى خۆیه‌وه (ژان كریستۆف كامبادیلیس) خۆشحاڵى خۆى و پارتى سۆشیالیستى فه‌ره‌نساى خسته‌روو بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ل (پ.د.ك) و هه‌موو ئاماده‌یى خۆیانى خسته‌ڕوو بۆ پێشخستنى ئه‌م په‌یوه‌ندیانه و به فه‌ڕمى بانگهێشتى (پ.د.ك) تا له 26-10-2012 له كۆنگره‌ى پارتى سۆشیالیست به‌شدار بن كه بڕیاره له شارى(تۆڵوز) له باشورى فه‌ره‌نسا ببه‌سترێ).


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

