شاندێكی پارتی به‌شداری كۆنگره‌ی پارتی ئاشتی و دیموكراسی ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی پارتی ئاشتی و دیموكراسی شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشته ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا.
شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی په‌یوه‌ندیه گشتییه‌كان و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌شداری له كۆنگره‌كه‌دا ده‌كه‌ن و بڕیاره وتارێك له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووانی كۆنگره پێشكه‌ش بكات و دواتر شانده‌كه چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات.
بڕیاره سبه‌ی كۆنگره‌ی پارتی ئاشتی و دیموكراسی "BDP" له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه بچێت.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

