سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و شاندێكى یاوه‌رى ده‌كات

یه‌ك شه‌ممه 6/3/2011 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز فه‌ره‌یدون سینیرلى ئۆغلو جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و شاندێكى یاوه‌رى كه پێكهاتبوو له به‌رێزان موراد ئوزچه‌لیك باڵیۆزى توركیا له عیراق و ئایدن سه‌لجه‌ن كونسوڵى گشتى توركیا له هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه.
له دیدارێكدا، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا سڵاوى هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا به سه‌رۆك بارزانى راگه‌یاند و ئاماژه‌ى به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرد و ته‌ئكیدى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حكومه‌ت و گه‌لى توركیا خوازیارن په‌ره به‌و په‌یوه‌ندییه بده‌ن به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ر دوولا بگه‌یه‌نێت .
هه‌روا جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه رۆڵى سه‌رۆك بارزانى له پرۆسه‌ى سیاسى عیراق به‌رزنرخاند و ئاماژه‌شى به‌و كێشه سیاسیانه كرد كه تا ئێستا به بێ چاره‌سه‌رى ماونه‌ته‌وه و ته‌ئكیدیشى له‌وه‌كرد كه چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه پێویستیان به سه‌ركردایه‌تى حه‌كیمانه‌ى سه‌رۆك بارزانى هه‌یه و دووپاتیشیكرده‌وه كه توركیا زۆر به بایه‌خه‌وه سه‌یرى بیروبۆچوونه‌كانى به‌رێزیان ده‌كات سه‌باره‌ت به ره‌وشى عیراق و ناوچه‌كه.
سه‌رۆك بارزانى ، وێراى به‌خێرهێنانى جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و شانده یاوه‌ره‌كه‌ى ، داواى كرد به هه‌مان شێوه سڵاوورێزى بگه‌یه‌نرێته سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و رایگه‌یاند كه ئێمه‌ش خوازیارین كێشه‌كانى ناو عیراق بێنه چاره‌سه‌ركردن و لایه‌نه ناكۆكه‌كانیش زیاتر بێنه پێش و ئێمه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌مى له نزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان ناكه‌ین ، چونكه سه‌قامگیرى عیراقى فیدراڵ سه‌قامگیرییه بۆ هه‌رێمى كوردستان و به پێچه‌وانه‌ش و ته‌ئكیدیشى له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌موو لایه‌نه عیراقییه‌كان ده‌بێ پابه‌ندى كرۆكى ئه‌و رێككه‌وتنه بن كه حكومه‌تى ئێستاى عیراقى لێكه‌وته‌وه ، نه زێده رۆیى تێدا بكرێ و نه كه‌متریش بێت له‌وه‌ى كه رێككه‌وتنى له‌سه‌ركراوه.
ئه‌مه‌و له كۆتایى دیداره‌كه‌دا دوا گۆڕانكارییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ناوچه‌كه خرانه به‌رباس و هه‌ردوولا تێروانینى خۆیان سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكارییانه خسته‌ڕوو.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)