چوار ساڵی ئارام

به‌ختیار شاخی
ئه‌و درووشمه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌یلوولی 2013دا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حزبی گۆڕانه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ كرا، سه‌رنجڕاكێش بوو، به‌ڵام ئه‌وه ئاواتی هه‌مووانه كه كوردستان نه‌ك هه‌ر بۆ چوارساڵ، به‌ڵكو بۆ تاهه‌تایه ئارام بێت. به‌داخه‌وه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك ئه‌و ئاواته‌ی گۆڕان و خه‌ڵكی كوردستان نه‌هاته‌دی و نائارامی به‌رۆكی گرتین.
1- شه‌ڕی داسه‌پاوی تیرۆریستانی داعش.
2- ئابڵووقه‌ی دارایی به‌غدا.
3- ململانێی حزبی
ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی به شه‌ڕی داعش و ئابڵوقه‌ی داسه‌پاوی به‌غداوه هه‌یه، ئۆباڵه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی گۆڕان نییه، به‌ڵام ئارامیی سیاسی و سه‌قامگیریی ناوخۆ، هه‌موو لایه‌نه‌كان، به گۆڕانیشه‌وه، لێی به‌رپرسن. هه‌ق بڵێین، له دوو ساڵی ڕابروودا، گۆڕان هه‌وڵی داوه پابه‌ندی درووشمه‌كه‌ی بێت، به‌ڵام پڕۆژه‌ناوه‌خته‌كه‌ی بۆ دانانی سه‌رۆكێكی بێ ده‌سه‌ڵات و كارتۆنی بۆ كوردستان، كوردستانێك كه هێشتا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان و داگیركه‌راندایه، زۆر پێچه‌وانه‌ی ئه‌و درووشمه و هه‌وڵه‌كانی سازان و یه‌كڕیزی بوو و بیانه‌وێ یان نا، هه‌ر جۆره نائارامییه‌كی سیاسی له‌م كاته‌دا ده‌چێته خزمه‌تی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌ملاولاوه بۆ ڕێگرتن له ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و داڕشتنی "ده‌ستووری كۆماری كوردستان"، له ئارادان.
ئێستا كوردستان له دۆخێكدایه كه زیاتر له هه‌میشه پێویستمان به ئارامییه، نه‌ك ته‌نیا بۆ چوارساڵ، به‌ڵكو ئارامییه‌كی هه‌میشه‌یی و ڕزگاربوونی یه‌كجاری. بۆ ئه‌وه‌یش پێویسته هه‌موولایه‌نه‌كان له‌و دوودڵییه‌یان ده‌ربچن و بێینه ژێرچه‌تری درووشمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. پێویسته سه‌رۆكی گۆڕان وه‌ك هه‌ڵگری په‌یامی "چوارساڵی ئارام" ، ده‌ستپێشخه‌ر بێت و ڕێگه نه‌دات تاقمێك له‌ناو حزبه‌كه‌ی، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و درووشمه كار بكه‌ن، به‌ڵكو پێویسته هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و درووشمه، به هاندانی لایه‌نه‌كانی تر و پشتیوانیكردنی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، بخه‌نه گه‌ڕ.
دڵنیام، سه‌رۆكی گۆڕان و هه‌موو سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان ئه‌و ڕاستییه باش ده‌زانن كه ئه‌وه‌ی تا ئێستا نه‌یهێشتووه كوردستان ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و گه‌لی كورد له مه‌ینه‌تییه‌كانی ڕزگاری بێت، ته‌نیا دڕنده‌یی دوژمنه‌كان نه‌بووه، به‌داخه‌وه ئۆباڵی هه‌موو شكسته‌كان و سه‌رنه‌گرتنی هه‌وڵه‌كانی ڕزگاریمان، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خۆمان.
ئه‌نفال و كیمیاباران و سێداره و سووتاندنی شار و گونده‌كان، نه‌یانتوانی گه‌له‌كه‌مان له‌ناو ببه‌ن، دوژمنی دڕنده‌ی وه‌ك داعش و هه‌موو داگیركه‌رانیش یه‌ك بگرن، مه‌ترسیدار نین، به‌ڵكوو په‌رته‌وازه‌یی و بڕوابه‌خۆنه‌بوون و ناوچه‌گه‌ری و خۆخۆری، گه‌وره‌ترین دوژمنی كوردن. ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ئێستایش هه‌یه، نابێ له‌ده‌ست بدرێت، ئه‌گه‌رنا، نه‌ك هه‌ر مێژوو، به‌ڵكوو جیهانی ئازادیش به نه‌فره‌تمان ده‌كات.




