د.كه‌مال كه‌ركوكى : پێكه‌وه ژیان و ته‌بایى و خۆشگوزه‌رانى هاووڵاتى له كوردستان ئه‌وله‌ویاتى سیاسه‌تی پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه

دكتور كه‌مال كه‌ركوكى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به ئاماده‌بوونى كه‌یفى عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى مه‌كته‌ب پێشوازیكرد له رۆمیۆ هه‌كارى ئه‌میندارى گشتى حزبى بێت نه‌هرێن و گۆرگیس حوزیران ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى .
له دیدارێكدا تیشك خرایه سه‌ر باروودۆخى ئه‌مرۆى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌و بیر‌ورا له‌م باره‌یه‌وه ئاڵووگۆركرا.
پته‌وكردن و به‌ره‌و پێشبردنى په‌یوه‌ندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و حزبی بیت نه‌هرێن ته‌وه‌رێكى تر‌ى دیداره‌كه بوو هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له سه‌ر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان كرده‌وه له پێناو یه‌ك هه‌ڵوێستى و یه‌ك ده‌نگى كورد له‌و رووداو‌و پێشهاتانه‌ى كه له ناوچه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن .
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان كه ماوه‌یه‌كه قسه‌و باسى له سه‌ر ده‌كرێت هه‌ردوولا هاورابوون كه ده‌ستور به شێوازێكى یاسایى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت و به ئه‌مانه‌ته‌وه زه‌مینه خۆش بكرێت تاوه‌كو میلله‌ت ده‌نگى خۆى بدات و ئه‌و مافه‌ى لێ زه‌وت نه‌كرێت پێویستیش ناكات هیچ لایه‌نێكى سیاسیش له ده‌نگى میلله‌ت بترسێت و چونكه ده‌نگى میلله‌ت هێزێكى پاك و دروسته‌و هێزێكى له بن نه‌هاتووى كوردستانه.
به‌یه‌كه‌وه ژیانى ئاینى و مه‌زهه‌بى و نه‌ته‌وه‌یى له كوردستاندا بابه‌تێكى تر‌ى دیداره‌كه بوو كه ئه‌میندارى حزبى بێت نه‌هرێن ئه‌و به‌یه‌كه‌وه ژیانه‌ى كه له كوردستاندا به‌دى ده‌كرێت به نموونه‌یه‌كى بێ وێنه‌ى ناوچه‌كه‌ى له قه‌ڵه‌مدا و ته‌ئكیدى كرده‌وه كه هه‌میشه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان زامنى ئه‌و به‌یه‌كه‌و ژیانه بوونه كه له كوردستان ده‌بینرێت.
له لایه‌ن خۆیه‌وه دكتور كه‌مال كه‌ركوكى خۆشحالى خۆى به سه‌ردانى شاندى حزبى بێت نه‌هرێن ده‌ربرى و روونیكرده‌وه كه به‌یه‌كه‌وه ژیان و ته‌بایى و خۆشگوزه‌رانى هاووڵاتى له كوردستان له ئه‌وله‌ویاتى سیاسه‌تی پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه له رۆژى دامه‌زراندنیه‌وه تاوه‌كو ئه‌مرۆ.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

