مه‌كته‌بى سیاسی "پ.د.ك" سه‌ره‌خۆشى له عیزه‌ددین به‌روارى و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو مه‌لا حه‌مدى سه‌له‌فى كرد

مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ كۆچى دوایى مه‌لا حه‌مدى عه‌بدولمه‌جید سه‌له‌فى مامۆستاى ئایینى و پێشمه‌رگه‌ى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلول و كه‌سایه‌تیى ناودارى ده‌ڤه‌رى ئامێدى بروسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو كرد ، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به ناوى خواى مه‌زن و دلۆڤان ،
به‌ڕێز خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو مه‌لا حه‌مدى عه‌بدولمه‌جید سه‌له‌فى، به داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایى به‌ڕێز مه‌لا حه‌مدی مان پێگه‌یشت و خه‌مبارى كردین .
خوالێخۆشبوو كه‌سایه‌تییه‌كى دیارى ده‌ڤه‌رى ئامێدى و كوردستان و پێشمه‌رگه‌ى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلول و مامۆستاى ئایینى و نووسه‌ر و رۆشنبیرێكى گه‌وره بوو .
به‌م بۆنه دڵته‌زێنه‌وه گه‌رمترین پرسه و سه‌ره‌خۆشیتان ئاراسته ده‌كه‌ین و له خواى گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه گیانى خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات و سه‌بورى و ئارامیش به ئێوه و ئێمه ببه‌خشێت .
انا لله وانا الیه را‌جعون .
مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
4/10/2012
له بروسكه‌یه‌كى تردا ، مه‌كته‌بی سیاسیى پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د مامی هەڤاڵ عزه‌دین به‌روارى ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیى پارتی دیموکراتی کوردستان، بروسکەیەکی سەرەخۆشیی ئاراستەی هەڤاڵ عزەدین بەرواری کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بۆ به‌ڕێز كاك عزه‌دین به‌روارى
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایى محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا مه‌حمه‌د، مامى به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شى خه‌متانین و له خواى گه‌وره داواكارین خوالێخۆشبوو به به‌هشتى به‌رین شاد بكات و سه‌برو ئارامیش به ئێوه ببه‌خشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
4/10/2012


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

