٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

مه‌كته‌بى سیاسیى (پ.د.ك) 49 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ده‌نگى كوردستان پیرۆز ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ په‌یامێكدا یادى 49 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ڕادیۆى ده‌نگى كوردستانى پیرۆز كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى :

بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ده‌نگى كوردستان تێكۆشه‌ر سلاوێكى شۆرشگێرانه‌ ، به‌ بۆنه‌ى چل و نۆ ساله‌ى دامه‌زراندنى رادیۆى ده‌نگى كوردستانه‌وه‌ پیرۆزباییه‌كى گه‌رم له‌ به‌رێوه‌به‌ر و سه‌رجه‌م كادیر و كارمه‌ندانى رادیۆكه‌تان ده‌كه‌ین .

بێگومان رادیۆى ده‌نگى كوردستان له‌ ساته‌وه‌ختێك دامه‌زرا كه‌ به‌ رۆژه‌ تاریك و هه‌ره‌ سه‌خته‌كانى مێژووى كوردستان وه‌سف ده‌كرێت و ده‌نگى خه‌ڵكى كوردستان له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ كپ ده‌كرا و هه‌موو رێگه‌یه‌ك بۆ گه‌یاندنى ده‌نگى شۆرشى كوردستان به‌ رابه‌رایه‌تى بارزانى نه‌مر، له‌لایه‌ن نه‌یارانى كورد داخرابوو ، ده‌نگى كوردستان له‌م كات و ساته‌ سه‌خته‌دا بوو به‌ ده‌نگى شۆرش و خه‌لكى سته‌مدیده‌ى كوردستان و هه‌ناسه‌یه‌كى دیكه‌ى ژیانه‌وه‌ى دڵى كوردایه‌تى بوو .

بارزانى نه‌مر له‌پاڵ به‌رگریی پێشمه‌رگایه‌تى بایه‌خى زۆریشى به‌ هه‌موو بواره‌كانى دیكه‌ ده‌دا كه‌ شۆرش و به‌رگریی به‌هێز ده‌كات و خه‌بات به‌ ئاقاری تۆكمه‌یی و پێشكه‌وتن ده‌بات , دامه‌زراندنى رادیۆش به‌شێك بوو له‌م پلانه‌ى بارزانى نه‌مر و سه‌ركردایه‌تى شۆرش بۆ گه‌یاندنى ده‌نگى شۆرش به‌ جیهان و به‌رزكردنه‌وه‌ى وره‌ى پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكى كوردستان له‌ به‌رامبه‌ر هێرش و په‌لامارى سه‌ربازیی رژێم و ئه‌و شه‌ڕه‌ ده‌روونى و ئیعلامییه‌شى به‌رامبه‌ر خه‌لكى كوردستان ده‌یكرد .

هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سلاو ده‌نێرین بۆ گیانى پاكى پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌كانى ده‌نگى كوردستان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى رێگاى رزگاریی كوردستان و هه‌موو ئه‌و كارمه‌ند و كادیرانه‌ى كه‌ له‌م رادیۆ ئازیزه‌ درێژه‌یان به‌ خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تى خۆیان داوه‌ و هیواى پێشكه‌وتن و به‌رده‌وامیش بۆ ده‌نگى كوردستان ده‌خوازین .

مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان 
27/9/2012
 

هەواڵی پەیوەندیدار