٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

ده‌زگاى رۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندنى (پ.د.ك) 49 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ده‌نگى كوردستان پیرۆز ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

به‌ بۆنه‌ى یادى 49 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ده‌نگى كوردستان ده‌زگاى رۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندنى پارتى دیموكراتى كوردستان په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافى رادیۆى ده‌نگى كوردستان كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى :

بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى رادیۆى ده‌نگى كوردستان 
له‌ ده‌زگاى رۆشنبیریی و راگه‌یاندنى پارتى دیموكراتى كوردستان، به‌ بۆنه‌ى ساڵوه‌گه‌رى چل و نۆیه‌مینى دامه‌زراندنى رادیۆى ده‌نگى كوردستان پیرۆزباییه‌كى گه‌رم له‌ به‌رێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانى رادیۆى ده‌نگى كوردستان ده‌كه‌ین .

له‌سه‌رده‌مانێك كه‌ خه‌ڵكى كوردستان رووبه‌رووى هێرش و په‌لامارى سه‌ربازیی رژێمى ئه‌وكاتى عێراق ده‌بوونه‌وه‌ و گه‌مارۆیه‌كى ئیعلامیی ته‌واویش له‌سه‌ر شۆڕش و خه‌باتى خه‌لكى كوردستان به‌ رابه‌رایه‌تى مسته‌فا بارزانى له‌لایه‌ن رژێمه‌وه‌ خرابووه‌ سه‌ر ده‌نگى خه‌ڵكى كوردستان، رادیۆى ده‌نگى كوردستان بوو به‌ چرایه‌كى رووناكى ئه‌م شه‌وه‌ زه‌نگه‌ تاریكه‌ و به‌ بریارى بارزانى نه‌مر و به‌ هیممه‌تى ته‌كنیككار و رۆشنبیرانى ئه‌وكات توانیان رادیۆى ده‌نگى كوردستان دابمه‌زرێنن و ببێته‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌ى متمانه‌پێكراوى شۆرش و خه‌ڵكى كوردستان و ده‌نگى شۆرش و خه‌باتى خه‌ڵكى كوردستان و هه‌روه‌ها زوڵم و سته‌مه‌كانى رژێمیش به‌ ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان بگه‌یه‌نێت .

به‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌وه‌ سڵاو ده‌نێرین بۆ ده‌نگ و قه‌ڵه‌م و ته‌كنیككاره‌ شۆرشگێره‌كانى رادیۆى ده‌نگى كوردستان و هیواى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامییش بۆ ئه‌م رادیۆ خۆشه‌ویسته‌ ده‌خوازین .

ده‌زگاى رۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندنى پارتى دیموكراتى كوردستان 
27/9/2012

هەواڵی پەیوەندیدار