كاكه‌مین نه‌جاڕ و شاندێكى یاوه‌رى سه‌ردانى سكرتێرى گشتیى حزبى دیمو‌كراتى كوردستانیان كرد

کاکەمین نەجار سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ میقداد عەلی بەرپرسی لقی 24ی سەفین و ئەندامانی سەرکردایەتی هەولێر سەردانی بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانیان لە شاری کۆیە کرد و لەلایەن خالید عەزیز سکرتێری گشتی حزب و ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیەوە پیچشوازیان لیکرا
له دانیشتنه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخى ئێستاى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه له ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌یه كه هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له ناوچه‌كه كاریگه‌رى راسته‌وخۆى به‌سه‌ر پرسى كورده‌وه هه‌یه و بۆیه ده‌بێت حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان ناو ماڵى كوردستان یه‌كخه‌نه‌وه وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهاتێك.
له به‌شێكى تر‌ى دیداره‌كه‌دا رۆشنایى خرایه سه‌ر دۆخى ئێستاى سوریا به گشتى و كوردانى رۆژئاوا به تایبه‌ت كه ئه‌مرۆ گه‌لى كورد له رۆژئاوا ده‌سكه‌وتى باشى به‌ده‌ست هێناو و پێویسته حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى كورد بخه‌نه سه‌رووى به‌رژه‌وه‌ندى خزبییه‌وه و رۆڵى سه‌رۆك بارزانى به‌رز نرخێنرا له یه‌كخستنى گوتارى كورد له رۆژئاواى كوردستان كه هه‌میشه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پاڵپشت و پشتوانێكى گه‌وره‌بووه بۆ ته‌واوى هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان له سه‌ر گۆڕه‌پانى كوردستاندا .
له به‌شێكى تر‌ى دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و حزبى دیمو‌كراتى كوردستان ته‌ئكیدى له‌سه‌ر كرایه‌وه.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

