شاندێكی لقی دووی (پ.د.ك) سه‌ردانی باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشووری كرد
ژبۆ پیرۆزباهیكرن ژ پێنجه‌مێ سالڤه‌گه‌را دامه‌زراندنا وان؛ ئیرۆ عه‌لی حوسێن به‌رپرسیارێ لقا دوو یا پارتیا دمۆكراتا كوردستانێ و شانده‌كه پێره سه‌رى ل جڤاتا گه‌ل یا كلدانی سریانی ئاشوری ل باژێركێ عه‌نكاوه خست و ژبال به‌رپرسیار و ئه‌ندامێن جڤاتێ ڤه هاتنه پێشوازیكرن .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواى پیرۆزبایكردن له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پێكهاته‌كانى كلدانى و سریانى و ئاشورى، دواتر به‌رپرسى لق هیواى خواست ئه‌م یاده هانده‌رێك بێت بۆ زیاتر به‌هێزكردن و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى گشت پێكهاته‌كانى مه‌سیحى و سه‌رجه‌م ئاین و نه‌ته‌وه‌كانى تر له هه‌رێمى كوردستان، به‌رپرسى لقى دوو جه‌ختى له سه‌ر پاراستنى گیانى پێكه‌وه‌ژیان و گیانى برایه‌تى گرنگیدان به ماف و داخوازیه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه ئه‌وانیشى وه‌ك به‌شێكى ڕه‌سه‌ن و گرنگى دانه‌بڕاوى خه‌ڵكى كوردستان دانا.
هاوكات ڕۆشنایى خرایه سه‌ر دواین پێشهات و ڕووداو و ته‌نگژه‌كانى ئه‌مڕۆى عێراق و له‌م ڕووه‌شه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له یه‌كڕیزى و یه‌كده‌نگى گه‌لى كوردستان به‌رامبه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و پاراستنى ئه‌زموونى دیموكراسى ومافه ده‌ستووری و یاسایه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان كرده‌وه.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

