روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وته‌بێژی ره‌سمیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه
دیاره سایتی ستانده‌ر له هه‌واڵێكدا كه له رێكه‌وتی 2012/9/23 بڵاوكردووه كه گوایه به‌رێز سه‌رۆك بارزانی له رێگای به‌رێز فازل میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ئاگاداری به‌رێز كوسره‌ت ره‌سول عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه‌وا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌كارنه‌هێنێت، له‌و ماوه‌ی كه له سه‌فه‌ردایه.
له‌و باره‌یه‌وه جه‌عفه‌ر ئیبراهیم، وته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ڕای گشتی راده‌گه‌ینێت كه ئه‌م هه‌واڵه ته‌نیا درۆێكی شاخداره و هیچ بنه‌ماێكی نییه، ئه‌م هه‌واڵه به مه‌به‌ستێكی تێكدان و ژه‌هراوی بڵاوكرایه‌وه.
بویه ئێمه ئاگاداری ڕای گشتی كوردستان ده‌كه‌ین كه وشیار بن له‌م جوره درۆیانه، مه‌زنده ده‌كه‌ین كه له ژێر گوشاری ململانێی ئه‌قلیمی كه له ناوچه‌كه هه‌یه ئه‌م جوره بابه‌تانه زیاتر بڵاوبكرێنەوە.
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم
وته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

