فازڵ میرانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د اللبان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی عێراقی كۆبووه‌وه
ئيرۆ ل باره‌گه‌هێ مه‌كته‌با سياسي يا پارتيا ده‌مۆكراتا كوردستانێ ل سه‌لاحه‌دينێ؛ فازل ميراني سكرته‌رێ مه‌كته‌با سياسي پێشوازي ژ محه‌مه‌د اللبان ئه‌ندامێ مه‌كته‌با سياسي يا پارتا شيوعي يا ئيراقي و شانده‌كه پێره كر.
له دانيشتنێكدا كه ئازاد به‌روارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و ڕه‌مزى شه‌عبان ئه‌ندامى يه‌ده‌گى مه‌كته‌بى سياسى ئاماده‌ى بوون، فازل ميرانى وێڕاى به‌خێرهێنانى شاندى مێوان پيرۆزبايى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستانى پێشكه‌ش حزبى شيوعى عێراقى كرد به بۆنه‌ى كۆتايى هاتنى كۆنگره‌ى حزب به سه‌ركه‌وتوويى. هه‌روه‌ها ميرانى له دانيشتنه‌كه‌دا دووپاتيكرد كه په‌يوه‌ندى دوو قۆڵى مێژوويى له نێوان پارتى و حزبى شيوعى له ئاستێكى هه‌رى به‌رزدايه ئه‌م په‌يوه‌نديانه وه‌ك ميرات وه‌رمانگرتووه و ئه‌ركى ئێمه‌يه په‌ره‌ى پێبده‌ين و به‌ره‌و پێشى به‌رين، هه‌روه‌ها ميرانى ڕۆڵى حزبى شيوعى عێراقى كرد له خه‌بات و تێكۆشاندا دژى حكومه‌تى ديكتاتۆرى به‌عس شان به شانى بزوتنه‌وه‌ى ڕزگارييخوازى گه‌لى كوردستان.
ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى عێراق ميرانى ته‌ئكيدى كرد كه پرۆسه‌ى ديموكراسى به ئاقارێكى نادروست ده‌ڕوات و ئه‌ركى هه‌موو هێزه سياسيه‌كانى عێراقه له سه‌ر ئه‌م چه‌نده ڕاوه‌ستن و چاك بكرێت و كۆمه‌ڵگاى عێراق پێويستى به كاركردنى هێزه ديموكراتيه‌كانه بۆ پته‌وكردنى هزرو بيرۆكه‌ى ديموكراتيه‌ت له ناو تاكه كه‌سى عێراق دا‌و ده‌بێت هێزه سياسيه‌كان به‌رژه‌وه‌ندى نيشتمانى له سه‌رو به‌رژه‌وه‌نده تايبه‌تيه‌كانى دابنرێت و لايه‌ن ديموكراتيه‌كان يه‌ك هه‌ڵوێست بن له‌م بواره‌دا، لاى خۆيه‌وه محه‌مه‌د ئه‌لله‌بان ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى حزبى شيوعى عێراقى سوپاسى مه‌كته‌بى سياسى پارتى كرد بۆ ئه‌و پێشوازييه گه‌رمه‌ى كه لێيان كرا و سوپاسى سكرتێرى حزبى شيوعى و سه‌ركردايه‌تييه‌كه‌ى به سه‌ركردايه‌تى سياسى پارتى پێشكه‌شكرد بۆ يارمه‌تى و هاوكارى كه پێشكه‌شيان كرد بۆ ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ى حزب شيوعى عێراق و ئه‌م چه‌نده به پره‌نسيپ و ڕه‌وشت و ستراتيژيه‌تى پارتى له قه‌ڵه‌م دا‌و ئاماژه‌ى به په‌يوه‌ندى دوو قۆڵى له نێوان هه‌ردوولا كرد و ته‌ئكديى كرد كه ئه‌م په‌يوه‌نديانه هه‌ر له رۆژى دامه‌زراندنى پارتى ديموكراتى كوردستان له ساڵى هه‌زار و نۆسه‌د و چل و شه‌ش بنيات داناوه و رۆژ له دواى رۆژ به‌هێزتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها محه‌مه‌د ئه‌لله‌بان ناڕه‌حه‌تى خۆيى حزبه‌كه‌ى ده‌ربڕى له به‌ر پاشكه‌وتنى ديموكراتيه‌ت له عێراقى فيدڕاڵ دا و ته‌ئكيدى كرد په‌راوێزكردنى لايه‌نه سياسيه‌كان و نه‌ته‌وه‌كان له لاى حكومه‌تى ئێستاى عێراق و هه‌وڵدان به به‌رێوه‌بردنى وڵات به شێوه‌يه‌كى تاكڕه‌وى مه‌ترسيه‌كى گه‌وره‌يه له سه‌ر پرۆسه‌ى ئاشتى و ديموكراتيه‌ت و پێكه‌وه‌ژيان له عێراقى فيدڕاڵ دا. هه‌روه‌ها محه‌مه‌د ئه‌لله‌بان خۆشحاڵى خۆيى ده‌ربڕى به سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان و هيواى خواست كوردستان هه‌ر له پێشكه‌وتن دا بێت.
شايه‌نى باسه له لايه‌ن حزبى شيوعى جاسم حلفى و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و دكتۆر عه‌لى عه‌قابى ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندى حزبى شيوعى عێراقى و حه‌يده‌ر شێخ له حزبى شيوعى كوردستانى ئاماده‌ى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه بوون.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

