مه‌کته‌بی سیاسی پیرۆزبایی له یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان ده‌کات

به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی (42) ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ، مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان نامه‌یه‌کی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ته‌واوی مامۆستایان و زانایانی ئایینی ئیسلام لە هەرێمی کوردستان کرد. ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِیعًا وَلَا تَفَرَّقُوا)
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی (42) ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له بەرێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ته‌واوی مامۆستایان‌و زانایانی ئایینی ئیسلام لە هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ین .
بەر لە (42) ساڵ، له (21/9/1970) له گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی به ئاماده‌بوون‌و سه‌رپه‌رشتی رابەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکامان (مسته‌فا بارزانی) نەمر یەکێتییەکەتان دامه‌زرا و وه‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی مامۆستایانی ئایینی‌و پاراستنی بنه‌ما ئایینیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان‌و پشتیوانیكردن له مافه نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتیمانییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان‌و، قوڵكردنه‌وه‌ی سۆزی كوردایه‌تی‌و هه‌ستی نیشتیمانپەروەری کردە ئامانجی خۆی و لە شۆڕشی چەکداریدا شانبەشانی پێشمەرگەی کوردستان و لە خەباتی دیموکراسی و بونیاتنان و گەشەکردنیشدا لە پێناویان‌دا تێکۆشاوە و قوربانی زۆری داوە.
دامەزراندنی رێکخراوێکی وەکوو یەکێتییەکەتان لە کۆمەلگای فرە ئایین و ئایینزای کوردستاندا نیشانەی بایەخدانە بە قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و قبوڵکردنی جیاوازییەکان و رێزگرتن لە تایبەتمەندییەکانی هەموو پێکهاتەکان و پابەندبوون بە فەرمایشتی خوای مەزن کە دەفەرموێ (یَاأَیُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا).
لەم بۆنەیەدا سەری رێز‌و نەوازش بۆ مامۆستایانی شەهید دادەنەوێنین، ئەو مامۆستایانەی ئەرکی ئایینی و نیشتیمانیان لێکگرێدا و گیانی خۆیان لە پێناو سەربەستی گەل و ئازادی کوردستان بەخشی
پیرۆز بێت یادی 42 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
20/9/2011


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

