كه‌مال كه‌ركووكى چۆنیه‌تى داڕشتنه‌وه‌ى ده‌ستوورى له سمینارێكدا خسته‌روو

گه‌ڕانه‌وه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌ستوور دروشمى ئه‌و سیمیناره بوو كه ناوه‌ندى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوانى هه‌ولێر بۆ كه‌مال كه‌ركووكى به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندیه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سازكرد.
له سیمیناره‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له سیاسه‌تمه‌داران و لاوان و یاساناسان و چالاكوانانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ئاماده‌ى بوون ، كه‌مال كه‌ركووكى چۆنیه‌تى داڕشتنه‌وه‌ى ده‌ستوورى له ماوه‌ى حه‌وت ساڵدا به چاودێرى لیژنه‌ى پسپۆڕى یاساناسان به‌هاوكارى په‌ڕله‌مانى كوردستان و به ڕاوێژى حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆ ده‌نگ بوون له سه‌ر ئه‌م ده‌ستووره و هاوكات دواى هاتنى بۆ په‌ڕله‌مان له كۆى نه‌وه‌د و حه‌وت په‌ڕله‌مانتار نه‌وه‌د و شه‌شیان ده‌نگیان به ده‌ستوور دا.
ڕوونیشیكرده‌وه كه ئه‌وه‌ى له هه‌ندێ كه‌ناڵى ڕاگه‌یاندن ده‌رباره‌ى فراوانى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى هه‌رێم باسیى لێوه ده‌كرێـت ، دووره له ڕاستی و پێویسته كه‌سانى یاساناس ئه‌مه شیبكه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ى ده‌ستوورى به خاڵێكى نه‌رێنى بۆ ڕه‌وشى سیاسى كوردستان و دژى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى كوردستانى له قه‌ڵه‌م دا.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

