٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ره‌وشی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال پرسییه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 18/9/2012سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ شاری سلێمانی پێشوازییه‌كی گه‌رمی كرد له‌ وه‌فدێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامێتی فازل میرانی و مه‌سرور بارزانی و ئازاد به‌رواری و مه‌حمود محه‌مه‌د و عیزه‌ددین به‌رواری و زه‌عیم عه‌لی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ، كه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانه‌وه‌ سه‌ردانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی یان كرد  .

له‌ سه‌ره‌تای دیدارێكی دۆستانه‌ی گه‌رموگوردا كه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ئاماده‌یبوون ، نێچیرڤان بارزانی زۆر به‌ گه‌رمی به‌خێرهاتنه‌وه‌ی له‌ سه‌رۆك مام جه‌لال كرد و خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ربری كه‌ جه‌نابیان به‌ ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه‌ له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ گه‌راونه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیان به‌ كارو بارو ئه‌ركه‌ مه‌زنه‌كانی سه‌رشانیان كردۆته‌وه‌ .
سه‌رۆك مام جه‌لالیش زۆر به‌ گه‌رمی نێچیرڤان بارزانی و وه‌فده‌ باڵاكه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی هاوپه‌یمانی به‌خێر هێناو زۆر سوپاسیشكردن بۆ سه‌ردان و هه‌واڵپرسینه‌كه‌یان .

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌شدا سه‌رۆك مام جه‌لال زۆر سوپاسی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد بۆ هه‌واڵپرسین و سه‌ردان و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كانیان و ئه‌و سه‌ردانه‌شی به‌رز نرخاندن .

هەواڵی پەیوەندیدار