٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

شاندێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە کۆنگرەی ساڵانەی پارتی سۆشیال دیموکراتی سویسری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بە داوەتی فەرمی، پارتی سۆشیال دیموکراتی سویسری SP کە پارتی فەرمانرەوایە لە حکومەتی سویسری، له‌ ریكه‌وتی 9-9-2012 شاندێکی مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە دلاوەر خالید ئاژگەیی ئەندامی مەکتەب و بەرپرسی دێسکی ئوروپا و سەربەست نێروەیی بەرپرسی ناوچەی سویسرا و سەردار ئاکرەیی پێکهاتبوو لە شاری لوگانۆ بەشداری لە کۆنگرەی ساڵانەیان کرد.

وێرای دەربڕینی پیرۆزبایی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پارتی SP ی سویسری و هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکەیان خواست، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین کۆبونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی پارتی SP لە وانەش دەستەی سەرۆکایەتی پارتی ناوبراو و بەشیک لە شاندی پارتە بەشداربووەکانی دیکەی میوانی کۆنگرەکە ئەنجام دا و سڵاوی سەکردایەتی پارتیمانی پێراگەیاندن و هیوای پەیوەندی بەهێزی لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان وپارتی سۆشیال دیموکراتی سویسری کرد.

لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی گروپی پشتگیری لە دۆزی کورد لە پەرلەمانی فێدێرالی سویسرا بەرێز کارلۆ سۆمارۆگا کۆبۆە و چۆنیەتی پتەو کردن و بەهێز کردنی گروپی کوردی لە پەرلەمانی فێدرالی سویسرا باسی لێوە کرا و بۆ ئەم مەبەستەش ئەندامانی گروپەکە بانگێشتی هەرێمی کوردستان کران کە لە کاتێکی گونجاو ئەنجام دەدرێت. لە بەشێکی تری کۆنگرەکە دلاوەر ئاژگەیی چاوی بە بەرێزسێناتۆر کلاودیۆ میچێلۆنی سکرتێری پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی ئیتالیا کەوت و لە دانیشتێک چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی دیموکراتی ئیتالیا خرانە بەرباس.

هەواڵی پەیوەندیدار