سه‌لاح ده‌لۆ له‌گه‌ڵ سكرتێری حزبی سۆسیاڵ دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌وه

سه‌لاح ده‌لۆ سه‌رۆكی ئەنجوومەنی سه‌ركردایەتیی كه‌ركوك گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سکرتێری حزبی سۆشیالیست دێموكراتی كوردستان و شاندێكی یاوەری کرد.
له دیدارێكدا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركووك گه‌رمیانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى سۆشیالست ئاماده‌ى بوون چه‌ندین پرس و بابه‌ت گفتوگۆى له باره‌وه كرا و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ردوولا و ڕه‌وشى سیاسى و ئه‌منى كه‌ركووك و عێراق له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانى دیداره‌كه بوون و هاوكات هه‌ردوولا جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى دیجله به شێوه‌یه‌كى نایاسایى داده‌مه‌زرێت و ئه‌مه‌ش جێگاى ناڕه‌زایى ئیداره‌ى كه‌ركووكه بۆ دامه‌زراندنى هێزێكى له‌م جۆره.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

