له ستۆکهۆلم ئاهەنگێکی فراوان بۆ ١٦ی ئاب و شۆڕشی مەزنی ئەیلول بەڕێوە چوو

لە ئاهەنگێکی جەماوەری بەرفراوان، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، یادی ٦٦ سالەی دامەزراندنی پ.د.ک و ٥١ سالەی شۆرشی مەزنی ئەیلول بەریوە جوو. ویرای ئامادە بوونی، نوینەرانی ٢٩ پارتی کوردستانی و بالیۆزی عیراق لە سوید، نوینەرانی ٦ پارتی سویدی بەشداربوون کە پیکهاتبوون لە نوینەرانی (پارتی مۆدیراتی فەرمانرەوا، پارتی سۆسیال-دیموکرات، پارتی سەنتەر، پارتی چەپی سویدی، پارتی کریستیان دیوکراتی سویدی، پارتی گەلی لیبرال).
لە ئاهەنگەکەدا کە لە لایەن ل.ن. سویدەوە ریکخرابوو، ژمارەیەکی بەرفراوان لە رەوەندی کوردستانی دانیشتوی ستۆکهۆلم بەشداربون. هیمن هەورامی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک، لە وتەیەکدا، بە ناوی پ.د.ک ویرای بە گەرمی بە خیرهینانی ئامادە بووان بە گشتی و نوینەرانی پارتەکانی سوید کە بۆ جاری یەکەمە بەم فراوانییە لە ئاهەنگی پارتێکی کوردستانی بەشدار دەبن، سوپاسی گەرمی پ.د.ک گەیاندە بەشدار بوون بۆ بەرز و پیرۆز راگرتنی هەردوو یادەکە. دواتر پوختەیەکی لە سەر سەرەتاکانی دامەزراندن و ئامانجەکانی پارتی و قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی پارتی و سیاسەتی ئیستای و بەرنامەکانی بۆ ئایندە، بە زمانی ئینگلیزی و کوردی بۆ ئامادەبووان خستە روو.
پاشان نوینەرانی پارتە سویدییەکان هەریەکەیان بە وتەیەک بەشدارییان کرد و ویرای بەرز نرخاندنی رۆل و پیگەی پ.د.ک، پیشکەوتن و سەقامگیری و ئاوەدانییەکانی ئیستای کوردستانیان بۆ خەباتی نەپساوەی پارتی و بەرخوردانی گەلی کوردستان گەراندەوە و ئومیدیان خواست پ.د.ک و گەلی کوردستان هەمیشە سەرکەوتوو بن .
دواتر هەریەک لە نوینەری حکومەتی هەریم لە سوید و بالیۆزی عیراق و بەرپرسی کۆمیتەی ی.ن.ک و بەرپرسی کۆمیتهی هاوکاری پارت و هیزە کوردستانییەکان و سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەلە کوردستانییەکان و کوردە فەیلیەکان، وتاریان پیشکەش کرد و دواتر بە ئاهەنگ و گۆرانی رەسەنی کوردی، یادەکە پیرۆزکرا.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

