شاندێکی پارتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە

ئه‌مرۆ شاندێكى باڵاى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به سه‌رۆكایه‌تى گێورگى بوزتین جێگرى نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى (UN) له عێراق و سۆكۆڵ كۆندى به‌رپرسى (UNAMI) له هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى (پ.د.ك) كۆبوونه‌وه.
شاندى (پ.د.ك) پێكهاتبوون له د.كه‌مال كه‌ركوكى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندیه گشتیه‌كانى (پ.د.ك) و هێمن هه‌ورامى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه.
سه‌ره‌تا شاندى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووكان رایگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێت له نزیكه‌وه هه‌ڵوێستى (پ.د.ك) له سه‌ر كۆى په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه و ئاسۆى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵی عێراق بزانن.
دواتر د.كه‌مال كه‌ركوكى وێڕاى به گه‌رمى به خێرهاتنى ، دووپاتى كرده‌وه كه (پ.د.ك) به‌رده‌وام پشتیوانى ئه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌م كێشه و گرفته‌كانى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵ به دیالۆگ و رێگاچاره‌ى ئاشتیانه به پێ ده‌ستور و رێككه‌وتنه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.
له باره‌ى پێكهێنانى فه‌رمانده‌یى عه‌مه‌لیاتى دیجله له لایه‌ن مالیكیه‌وه، د.كه‌مال كه‌ركوكى نێگه‌رانى (پ.د.ك) خسته‌روو و ئه‌و هه‌نگاوه‌ى به رێگایه‌كى ناده‌ستورى و ئیستیفزازى دانا، كه له رێگه‌یه‌وه كێشه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه، بۆیه ئیجماعێكى سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان كه ده‌بێ ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
دواتر دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى دۆخى ئاسایشى ناوچه دابرێنراوه‌كانى كوردستان خرایه به‌رباس و گفتوگۆ و هۆكارى سه‌ره‌كى بۆ جێبه‌جێ نه‌بوونى مادده‌ى (140) و پابه‌ندنه‌بوونى حكومه‌تى عێراق به ده‌ستور ده‌گه‌رێته‌وه.
دواتر هه‌ردوولا له سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به ره‌وشى دیموكراسى له عێراق و پرسى شه‌راكه‌ت و په‌ره‌سه‌ندنه هه‌رێمایه‌تیه‌كان، گفتوگۆیان كرد.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

