مقداد عه‌لى وه‌ك به‌رپرسى لقى 24ى (پ.د.ك) ده‌ستبه‌كار بوو
ئیرۆ د رێوره‌سمه‌كێ ده ب ئاماده‌بونا كاكه‌مین نه‌جار به‌رپرسیارێ جڤاتا سه‌ركردایه‌تیا هه‌ولێرێ یا پارتیا ده‌موكراتا كوردستانێ ل باره‌گه‌هێ لقا 24، مقداد عه‌لی وه‌یسی وه‌كه به‌رپرسیارێ نوو یێ لقا نافهاتى هاتیه دیاركرن.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه كاڕگێڕانى لقى 24 و به‌رپرسى لیژنه‌ى ناوچه‌كان و كادیرانى لیژنه‌ى ناوچه‌كان تیایدا به‌شدار بوون ، ئه‌مین نه‌جار به درێژى باسى له دواین گۆڕانكارییه‌كانى عێڕاق و جیهان كرد و خۆ ئاماده‌كردنى كادیران و دامه‌زراوه حزبییه‌كانى خسته ڕوو بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ئه‌و ته‌نگژه‌یه هه‌نوكه‌یه‌یى كه له عێڕاق و كوردستاندا له ئارادایه .
دواتر مقداد عه‌لى له وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ى به خه‌باتى دوور‌و درێژى ئه‌و قوربانیانه‌ى پارتى له پێناو به ده‌ست هێنانى مافه ڕه‌واكانى گه‌لى داویه‌تى و به تایبه‌تى له ساڵانى پێش ڕاپه‌ڕین و له‌سه‌رده‌مى شۆڕشه‌كانى ئه‌یلول و گوڵان و جه‌ماوه‌رى كوردستان ، به‌تایبه‌تى خه‌ڵكى شۆڕشگێڕى سنورى چالاكى لقى بیست و چوار له هه‌موو قۆناغه‌كان گیان له سه‌ر ده‌ست ئاماده‌ى هه‌موو جۆره قوربانیدانێك بوون.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

