سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیى (پ.د.ك) پێشوازیى له ئه‌میندارى گشتیى گردبوونه‌وه‌ى عه‌ره‌بى بۆ سه‌رخستنى دۆزى كورد كرد
فازل میرانی سه‌كرته‌رێ مه‌كته‌با سیاسیا پارتیا ده‌موكراتا كوردستانێ پێشوازى یا كازم حه‌بیب ئه‌میندارێ كۆنگره‌یا هه‌ڤجه‌میانا عه‌ره‌بی ژبۆ سه‌رخستنا دوزا كوردى و شاندا پێره كر. د هه‌ڤدیتنه‌كێ ده كو ئازاد به‌رواری و سه‌ڵاح ده‌لۆ ئه‌ندامێن مه‌كته‌با سیاسی و ره‌مزی شه‌عبان ئه‌ندامێ یه‌ده‌گێ مه‌كته‌با سیاسی یا پارتیا ده‌موكراتا كوردستانێ ئاماده‌بوو ، میرانی بالكشانده سه‌ر ره‌وشا نها یا ئێراقێ و كوردستانێ و گوهه‌رتن و پێشده‌چونێن سیاسی یێن قادا ئێراقێ د قوناغا نها ده، ته‌كه‌ز ژى ل سه‌ر رۆل و باندۆرا ئه‌رینیا ئاشتیانه‌یا كوردان د وارێ گاڤ ئاڤێتنا ژبۆ لهه‌ڤ نێزكرنا هێز و ئالی یێن سیاسی یێن ئێراقێ كر.
دواتر سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه پابه‌ندبوون و جێبه‌جێكردنى ده‌ستوورى عێراق ته‌نیا زامنى پاراستنى یه‌ك ڕیزى و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه و به پشت به‌ستن به ده‌ستوورو رێككه‌وتننامه‌كانى پێشوو به تایبه‌تى رێكه‌وتنى هه‌ولێر و شه‌ڕاكه‌تى ڕاسته‌قینه كه هیچ پێكهاته‌یه‌ك فه‌رامۆشنه‌كرێت، و جه‌ختى له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانى عێراق به تایبه‌تى یه‌كڕیزى نێوان كورد و عه‌ره‌ب كرد.
لاى خۆیه‌وه كازم حه‌بیب ئه‌میندارى گشتى گردبوونه‌وه‌ى عه‌ره‌بى بۆ سه‌رخستنى دۆزى كورد ستایشى قوربانیدان و خۆڕ‌اگرى گه‌لى كورد كرد له رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ڕ‌ژێمى دیكتاتۆرى به‌عسى له‌ناوچوو و هه‌روه‌ها خه‌باتى شارستانى ئێستاى كورد كه توانییویه‌تى كه‌شێكى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى ئارام بڕه‌خسێنێت و پاڵپشتى خۆیان بۆ گه‌یشتنى كورد به هه‌موو مافه ڕه‌واكانى خۆیى دووپات كرد. دواتر كازم حه‌بیب سوپاسگوزارى خویى ئاراسته‌ى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى بۆ هاوكارى به‌ڕێزیان بۆ ئه‌وه‌ى كه توانیان كۆنگره‌ى یه‌كه‌م له هه‌ولێر ببه‌ستن كرد و هه‌روه‌ها سوپاسى فازل میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى كرد بۆ هاوكاریكردنى به‌رده‌وامیان، پاشان باسیان له ئامانج و كار‌و هه‌نگاوه‌كانى گردبونه‌وه‌ى عه‌ره‌بى بۆ سه‌رخستنى دۆزى كوردى كرد.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

