فازڵ میرانی پێشوازیی لە شاندی پارتیی گەلی دەستەڵاتداری ئیسپانی كرد
دوێنێ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سەڵاحەددین، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان فازڵ میرانی پێشوازیی لە بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی پارتیی گەلی فەرمانڕەوای ئیسپانی ئالبێرتۆ ڕۆیز و جێگری سكرتێری “سی دی ئای” كرد كە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی مەكتەبی پێوەندیەكانی دەرەوەی پارتیی دیموكراتی كوردستان هاتووەتە كوردستان.
لە دانیشتنێكدا كە بەرپرسی مەكتەبی پێوەندییەكانی دەرەوەی پارتیی دیموكراتی كوردستان هێمن هەورامی ئامادەی بوو، فازڵ میرانی باسی لە پێوەندییەكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان و ئیسپانیا لە پاش ڕاپەڕینی ساڵی 1991 كرد كە هێزەكانی ئیسپانیا بە بەشداریی هێزی هاوپەیمانان لە كوردستان هاوكارییان پێشكەشی خەڵكی كوردستان كرد بۆ بنیاتنانی قوتابخانە و نەخۆشخانە لە كوردستاندا و هەروەها سوپاسگوزاریی پارتیی دیموكراتی كوردستانی بۆ گەل و وڵاتی ئیسپانیا بۆ ئەو كارانەیان لە ساڵانەدا، دەربڕی.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

