بەشداریکردنی نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی 24 ـەمینی سۆسیالیست ئینتهرناسیۆنال
بە بانگهێشتی فەرمی رێکخراوی سوسیالست ئنتهرناسیونال (IS)، بەنوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دلاوەر خالد ئاژگەیی ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەرپرسی دیسکی ئەوروپا، بەشداری لە 24هەمین کۆنگرەی رێکخراوی ناوبراو کرد کە لە ماوەی 30/8 – 1/9/2012 لە شاری کیپ تاون لە باشوری ئەفریقیا سازکرا.
لە پەراوێزی ئەو کۆنگرەیەدا نوێنەری پارتی دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ شاندی وڵاتان و رێکخراوی بەشدار بووی له کۆنگره کرد، کە وێرای سڵاو و رێز سەرۆک بارزانی بۆ سەرۆک و سکرتێری رێکخراوی سۆسیالست ئینترناشیونال بەرێزان ئاندری پاپاندریۆ و لویس ئالایە پشتیوانی سەرۆک بارزانی بۆ ئەو رێکخراوە دەربری لە لای خۆیانەوە رۆڵی سەرۆک بارزانی و پشتگیری کردنی بەرێزیان بە گرنگ و بەرزیان نرخاند.
هەر لە میانەی دیدار و چاپێکەوتنەکانی نۆێنەری پارتی لە میانەی ئەو کۆنگرەدا چاوی کەوت بە سەرۆکی کۆماری باشوری ئەفریقیا و سەرۆکی ئیستای کۆنگرەی نیشتمانی ئەفریقی بەرێز (جاکوب زوما)، کە سڵاو رێزی سەرۆک بارزانی پێگەیاندە، و ئاماژەی بە هەڵوێستی مێژووی و پشتگیری کۆنگرەی نیشتمانی ئەفریقیا و سەرۆک ماندیلا بۆ دۆزی رەوای کورد کرد، لە لای خۆیە سەرۆکی کۆنگرەی نیشتمانی ئەفریقیا رێزو سڵاوی ئاراستە سەرۆک بارزانی کرد،و پشتوانی بۆ میللەتی کورد و دۆزی رەوای دووپات کردەوە.
ئەمەو چەندین دیدار لە گەڵ کۆمەلێک شاندی بەشدار بوو کرد کە باسی بارودۆخی هەرێم و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان پارتی و حزب و لایەنە سیاسی تەوەری دیدار و چاوپێکەوتنەکان، شایانی باسە ئەو شاند و کەسایەتیانە بریتی بوون لە سکرتێری گشتی کۆنگرەی نیشتمانی هیند، و جێگری سکرتێری پارتی گەلی پاکستان (بۆتۆ)، نوێنەری پارتی سوسیال دیموکراتی ژاپون، نوێنەرانی پارتە سۆسیالستەکانی برازیل، و موکسیک، لتوانیا، چلی، زامبیا ، کامیرون، قبرێ، وڵاتانی ئەسکەندناڤی.
هەروەها چاوی کەوت بە سەرۆکی وەزیرانی مۆنۆگولیا کە سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکرد، سوپاسی هەڵویستی حکومەتی مۆنۆگولیای کرد بۆ ئەو هەڵوێستەی لە ساڵی 1964 نواندیان سەبارەت بە کێشەی کورد و داوا کاریان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد بۆ دۆزینەوەی شێوازێکی گونجاو بۆ چارەسەری کیشەی کورد.
بەمەبەستی کارا کردنی گروپی کورد لەو رێکخراوە و دۆزینەوە شێوازێکی گونجاو شاندە لایەنە کوردییەکانی بەشدار بوو کۆبوونەویەکیان ئەنجاو داو چەند رێنمایەکیان تاوتۆی کرد وبریاری پێویست لەو بارەیەوە دا.
جێ ئاماژە پیًکردنە رێکخراوی سۆسیالست ئینترناشیونال هەر چوار ساڵ گۆنکرەی خۆی کرێ دەدات و سەرۆک و سکرتێری گشتی هەڵدەبژێردرێت لە گۆنکرەی 24 هەمین هەر یەک لە ئاندری پاپاندریۆ بە سەرۆک و لەیس ئالایە بە سکرتێری گشتی.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

