مه‌كته‌بی سیاسی پ.د.ك برووسكه‌ی ماته‌مینی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی ناسراوی بنه‌ماڵه‌ی بارزان شێخ عبدالله بارزانی راگه‌یاند
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی ناسراوی بنه‌ماڵه‌ی بارزان شێخ عبدالله بارزانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان برووسكه‌یه‌كی ماته‌مینی راگه‌یاند , ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
سه‌رۆكی هێژامان جه‌نابی كاك مسعود بارزانی
بنه‌ماڵه‌ی بارزان و خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو
به غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی ناسراوی ده‌ڤه‌ر و بنه‌ماڵه‌ی بارزان شێخ عبدالله بارزانی ـمان پێگه‌یشت و له‌ناخه‌وه نیگه‌ران و خه‌مباری كردین.
هه‌موومان شێخ عبدالله محمد صدیق شێخ محمد بارزانی ـمان ناسیوه كه كه‌سایه‌تییه‌كی خاكی و مرۆڤدۆست و پاكژ و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و له ئه‌هلی ته‌صه‌وف و زانست و ئه‌ده‌ب بووه. ده‌ستی نووسینی شیعر و وه‌رگێڕانی هه‌بووه و یه‌كێك له دیوانه‌كانی حافزی شیرازی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، زمانی عه‌ره‌بی و فارسی و كه‌مێك ئینگلیزیشی زانیوه.
به‌هه‌شتی شێخ عبدالله برازای بارزانی نه‌مر بووه و هه‌میشه لێوه‌ی نزیك بووه. له ساڵی 1954دا چۆته كوردستانی ئێران. له بزووته‌نه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان بووه و به‌هۆی كوردپه‌روه‌ری و هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕییه‌وه ده‌ربه‌ده‌ری زۆری دیوه و نه‌فی كراوه بۆ شاره‌كانی باشووری عێراق.
له‌و كاته‌وه‌ی ته‌رمی نه‌مران مسته‌فا بارزانی و كاكه ئیدریسی جوانه‌مه‌رگ گه‌ڕێنرانه‌وه خاكی كوردستان و له بارزان به‌خاك سپێدرانه‌وه، شێخ عبدالله بارزانی سه‌رپه‌رشتیاری مه‌زاری نه‌مران بووه و نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی بووه له پێشوازیكردنی میواناندا.
له‌كاتێكدا كۆچی دوایی شێخ عبدالله خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه له بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ر و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان، هه‌روه‌ها زیانێكی مه‌زنیشه له ئێمه كه‌وتووه و شوێنی چۆڵی به ئاسانی پڕ نابێته‌وه.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له ئێوه و هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی بارزان و خانه‌واده‌ی خواڵێخۆش بوو خۆیشمان ده‌كه‌ین و له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه به به‌هشتی خۆی شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌واییش به ئێوه و به هه‌موومان ببه‌خشێ.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
13/5/2012


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

