سه‌رۆکي هه‌رێم: ره‌زامه‌نديي خه‌ڵک بۆ من له هه‌موو شتێک گه‌وره‌تر

مه‌سعود بارزاني سه‌رۆکي هه‌رێمي کوردستان دواي گه‌ڕانه‌وه‌ي له سه‌ردانه‌که‌ي بۆ وڵاتاني ئه‌وروپا له کۆنگره‌يه‌کي رۆژنامه‌واني‌دا سه‌رخۆشيي خۆي ئاراسته‌ي که‌سوکاري ئه‌و که‌سانه کرد که له‌م خۆپێشاندانانه‌ي دوايي‌دا شه‌هيد بوون و جه‌ختي کرده‌وه که لێکۆڵينه‌وه له هۆکاري شه‌هيد بوونيان ده‌کرێت.
مه‌سعود بارزاني له‌م کۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌دا رايگه‌ياند: ئه‌وانه‌ي له‌م خۆپێشاندانانه‌دا شه‌هيد بوون، کوڕي ئێمه‌ن و سوپاسي خه‌ڵکي کوردستانيش ده‌که‌م که نه‌يانهێشت بارودۆخي کوردستان تێک بچێت.
سه‌رۆکي هه‌رێم ئاماژه‌ي دا: پێش هه‌موو شتێک ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم ئێمه بۆ ئه‌وه خه‌باتمان کردووه که گه‌لي کورد ئازاد بێت و خۆي بڕيار له چاره‌نووسي خۆي بدات و ئه‌مه‌ش قسه‌ي ئێستام نييه به‌ڵکو له راپه‌ڕينه‌که‌ي به‌هاري1991 له کۆيه ئه‌م قسه‌يه‌م کردووه و بڕوامان به‌مه هه‌يه.
مه‌سعود بارزاني ئاشکراشي کرد: پێشتر له‌گه‌ڵ حزبه‌کان و حکومه‌ت و په‌رله‌مان کۆبوومه‌ته‌وه و داوام لێکردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک دابنيشن بۆ ئه‌وه‌ي گوێ له داخوازييه‌کانيان بگرن، پێش ئه‌وه‌ي سه‌رداني ده‌ره‌وه‌ي وڵاتيش بکه‌م له‌گه‌ڵ حزبه‌کان کۆبوومه‌وه و پێمگوتن که هه‌مووتان باسي گه‌نده‌ڵي ده‌که‌ن، به‌ڵام با له شته گشتييه‌کان ده‌ربچين و ده‌مه‌وێت دواي ئه‌وه‌ي له‌م سه‌فه‌ره گه‌ڕامه‌وه پێشنياري خۆتان ئاماده بکه‌ين و کۆده‌بينه‌وه و پێشنياره‌کان وه‌رده‌گرين و داوا له په‌رله‌مان و حکومه‌ت ده‌که‌ين ده‌ست‌به‌کار بێت، له قسه‌کردن ده‌رچين و به کرده‌وه کاره‌کان ده‌ست پێبکه‌ين، چونکه ده ساڵيش بڵێين گه‌نده‌ڵي هه‌يه، ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ي بۆ دانه‌ندرێت هيچ کات چاره‌سه‌ر ناکرێت.
سه‌رۆکي هه‌رێمي کوردستان گوتي: له‌و ماوه‌يه‌ي لێره نه‌بووم چه‌ندين خۆپێشاندان کرا، ده‌زانم خه‌ڵک گله‌يي هه‌يه و مافي خۆشيانه و زۆر باشيش له‌وه تێده‌گه‌م و مه‌حاڵيشه دژي ويستي خه‌ڵکي خۆمان بجووڵێينه‌وه، چونکه هه‌موو ژيانمان ته‌رخان کردووه بۆ ئه‌وه‌ي خه‌ڵک ئازاد و رازي و سه‌رفيراز بێت، به‌لاي منه‌وه يه‌ک دڵۆپ خوێني لاوێکي کورد له هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و پله‌ي و پايه‌ي دونيا به‌نرختره.
سه‌رۆکي هه‌رێم جه‌ختي کرده‌وه: من ده‌مهه‌وێت به بووني من خه‌ڵکي کوردستان ئازاد و دڵخۆش بێت، نه‌ک به زۆر خۆم به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنم. ده‌مهه‌وێت برايانه پێکه‌وه بين، باش له ئێش و ئازاري ئه‌و خه‌ڵکه تێده‌گه‌م، به‌ڵام نابێت ئێش و ئازاري ئه‌و خه‌ڵکه و داوا ره‌واکاني، که‌سانێکي ديکه بيقۆزنه‌وه و بۆ مه‌به‌ستي سياسي به‌کاري بێنن.
بارزاني گوتي: هه‌موومان به هه‌موو حزب و لايه‌نه سياسييه‌کان که‌س و کاري يه‌کترين و گله‌ييش له يه‌کتر ده‌که‌ين، به‌ڵام نابێت به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره بچێت که يه‌کتر ره‌ت بکه‌ينه‌وه و که‌س مافي ئه‌وه‌ي نييه که‌س ره‌ت بکاته‌وه و ئه‌مه هه‌ڵه‌يه‌کي گه‌وره‌يه. ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ين به‌يه‌که‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ين.
سه‌رۆکي هه‌رێمي کوردستان رووني کرده‌وه: بارودۆخي ئێمه له‌گه‌ڵ ميلله‌تاني ديکه جياوازه و نابێت خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌راورد بکه‌ين، چونکه ئه‌م بارودۆخه به خوێن و فرمێسکي گه‌له‌که‌مان دروست بووه، گله‌ييه‌کان و چاکسازييه‌کان قه‌بووڵ ده‌که‌ين و ده‌بێت به کرده‌وه‌ش چاره‌سه‌ري بکه‌ين نه‌ک هه‌ر به قسه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک بيهه‌وێت ئاينده‌ي ئه‌م ميلله‌ته تێکبدات، ئه‌وه قه‌بووڵ ناکرێت.
مه‌سعود بارزاني گوتي: له ماوه‌ي داهاتوودا بێ‌گومان به‌رنامه‌م هه‌يه له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌کان و حکومه‌ت و په‌رله‌مان کۆمه‌ڵێک کۆبوونه‌وه‌ي زۆر ئه‌نجام بده‌ين بۆ ئه‌وه‌ي بزانين هه‌رچي پێويسته بۆ به‌رژه‌وه‌نديي خه‌ڵک و کوردستان بيکه‌ين بۆ ئه‌وه‌ي خه‌ڵکي خۆمان رازي بکه‌ين و هيچ که‌سيش له ياسا به‌رزتر نييه، گه‌له‌که‌مان به هه‌رچي رازي بێت ئه‌و کاره ده‌که‌ين و لاي من ره‌زامه‌نديي خه‌ڵک له هه‌موو شتێک گه‌وره‌تره.
بارزاني راشيگه‌ياند: ده‌مهه‌وێت خه‌ڵکي کوردستان دڵنيا بێت که که‌س ناتوانێت ياري به چاره‌نووسي ئێمه بکات و بارودۆخي ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ خه‌ڵکي وڵاتاني ديکه جياوازه، چونکه ئێمه هه‌ر به‌ره‌و لوتکه و به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چين.
سه‌باره‌ت به باس کردني مافي چاره‌خۆنووسين له سه‌ردانه‌که‌ي‌دا بۆ وڵاتاني ئه‌وروپا، سه‌رۆکي هه‌رێم گوتي: ئه‌م بابه‌ته له هه‌موو کۆنگره و کۆبوونه‌وه‌کان باس ده‌کرێت و به مافي سروشتيي خۆماني ده‌زانين.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌کاني ئه‌م دواييش، مه‌سعود بارزاني رايگه‌ياند: ده‌بێت لێکۆڵينه‌وه بکرێت که هۆکاري ئه‌م کاره‌ساته بدۆزرێته‌وه و دواي کۆبوونه‌وه‌کان بڕياري خۆمان ده‌ده‌ين.
سه‌باره‌ت به بووني ده‌ستي ده‌ره‌کي راشيگه‌ياند: ئێستا ناتوانم هيچ لايه‌نێک تۆمه‌تبار بکه‌م و داوي لێکۆڵينه‌وه‌ي ورد ئه‌مه راده‌گه‌يه‌نين.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به چووني هێزي پێشمه‌رگه بۆ که‌رکوک بارزاني ئاشکراي کرد: هه‌موو خه‌ڵکي که‌رکوک به تايبه‌ت کورده‌کان رووبه‌ڕووي مه‌ترسي و هه‌ڕه‌شه‌يه‌کي گه‌وره بوون و ئه‌و هێزه‌ي پێشمه‌رگه که بۆ که‌رکوک چووه بۆ پاراستني هه‌موو خه‌ڵکي که‌رکوکه به کورد و تورکمان و عه‌ره‌به‌وه.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)