به‌پرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى (پ.د.ك) و شاندێكى باڵاى پارتى پارێزگارانى بریتانیا كۆبوونه‌وه

بۆ پەرەپێدانی پەیوەەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی پارێزگارانی بریتانیا، لەسەر بانگهێشتی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک)، شاندێکی پایەبەرزی پارتی پارێزگاران گەیشتنە کوردستان.
شاندەکە لە بارۆنیس مۆریس سەرۆکی ئەنجومەنی رۆژهەلاتی ناوەراستی پارتی پاریزگاران کە بە CMC ناسراوە لەگەل ٦ ئەندامی پەرلەمان لە پارتی پاریزگاران پێک هاتووە.
له یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌یان، له لایه‌ن هێمن هه‌ورامى به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام مه‌كته‌ب پێشوازى كران.
بارۆنیس مۆریس به ناوى پارتى پارێزگارانه‌وه سازكردنى ئه‌م دیدار و چاوپێكه‌وتننانه‌ى له هه‌رێم به گرنگ هه‌ڵسه‌نگاند و دووپاتى كرده‌وه كه پارتى پارێزگارانى به‌ریتانیا به بایه‌خه‌وه له پێگه و ڕۆڵى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و سه‌رۆك بارزانى له هاوكێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه ده‌ڕوانێت و به چاوى ڕێز و ستایشه‌وه سه‌یریان ده‌كات.
دواتر هێمن هه‌ورامى وێڕاى نرخاندنى هه‌ڵوێسته‌كانى پارتى پارێزگاران به گشتى و جۆن مه‌یجه‌ر به تایبه‌تى له سه‌ر بایه‌خدانى ستراتیژى و ڕه‌هه‌نده‌كانى توندوتۆڵكردنى په‌یوه‌ندى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و پارتى پارێزگارانى به‌ریتانیا تا بتوانرێ له ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندى حیزبى هه‌ردوولا، په‌یوه‌ندیه سیاسى و ئابوریه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى به‌ریتانیا به‌هێزتر بكرێت و پاشانیش شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و پارتى پارێزگاران بۆچوون و هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌كانى هه‌ردوولا له سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى ناوخۆیى و هه‌رێمایه‌تى خسته ڕوو.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

