لق 14ی پ.د.ك له بیاننامه‌یه‌كدا شه‌هیدكردنی ئیبرایم یوونس عه‌گیدى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاى مووسڵ ئیدانه‌كرد

له بیاننامه‌یه‌كدا لقی 14ى پارتی دیموكراتی كوردستان شه‌هیدكردنی ئیبرایم یوونس عه‌گیدى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاى مووسڵ و ئه‌ندامى لیژنه‌ى كۆچبه‌ران له‌ئه‌نجوومه‌نى ناوبراو و سه‌رۆكى لیژنه‌ى كۆچ و كۆچبه‌ران له گردبوونه‌ى نیشتمانى حه‌دبا به توندى سه‌ركۆنه‌و پرۆتستۆكرد كه له كاتى چوونه ده‌ره‌وه پاش نیوه‌ڕۆى شه‌ممه له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له ناوچه‌ى دۆمیز له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك تیرۆریسته‌وه به سه‌ختى بریندار كرا‌و دواتر گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌و له‌وێ چووه به‌ر دلۆڤانی خوا.
لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له موسڵ له به‌یاننامه‌كه‌دا داوایشى له ده‌زگه ئه‌منییه‌كان كردووه هه‌وڵى دۆزینه‌ى تاوانباران و دادگه‌یى كردنیان بده‌ن و به پلانه ئه‌منییه‌كاندا بچنه‌وه بۆ ئه‌وى ئاسایشى تاك و كۆمه‌ڵ پتر بپارێزن.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

