مه‌سروور بارزانى له‌گه‌ڵ شاندى ره‌وتى موسته‌قبه‌لى لوبنانى كۆبووه‌وه
له میانه‌ى سه‌ردانێكیان بۆ هه‌رێمى كوردستان، شاندى باڵاى ڕه‌وتى موسته‌قبه‌لى لوبنانى به سه‌رۆكایه‌تى شێخ ئه‌حمه‌د حه‌ریرى ئه‌میندارى گشتى ڕه‌وتى موسته‌قبه‌ل و ئه‌ندامێتى ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى ڕه‌وته‌كه، له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانى كۆبوونه‌وه .
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه شاندى ڕه‌وتى موسته‌قبه‌ل وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى خۆیان بۆ ئه‌م دیداره و سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان سوپاسگوزارى خۆیان ئاراسته‌ى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد له ڕه‌خساندنى كه‌شێكى ئارام و سه‌قامگیر و به‌و هۆیه‌شه‌وه توانراوه ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان لوبنان و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو ئاسته سیاسى و ئابوورى و كه‌لتورییه‌كان پێشڤه‌چوونى زیاتر به خۆوه ببینێت .
لاى خۆیه‌وه مه‌سروور بارزانى خۆشحاڵى خۆى به سه‌ردانى شاندى ڕه‌وتى موسته‌قبه‌ل بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و رایگه‌یاند كه ئه‌م جۆره دیدار‌و سه‌ردانانه، بۆ لێكتێگه‌یشتنى زیاتر و جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و لوبنانه .
دواتر هه‌ردوولا له سه‌ر بارودۆخى گشتى هه‌رێمى كوردستان و دۆخى عێراق و پرسه گرنگه‌كانى دیكه له ئاستى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنیه‌تى هه‌ماهه‌نگى بۆ هێنانه ئاراى سه‌قامگیریى زیاتر و فراوانتركردنى پانتایه‌كانى ئازادى و دیموكراسى گفتوگۆیان كرد ، هه‌روه‌ها له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، مه‌سروور بارزانى رایگه‌یاند كێشه‌ى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ئێستاى به‌غدا، پێشێلكردنى ده‌ستوور و ئاراسته‌ى به‌ره‌و تاكڕه‌وى چوونى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستاى حكومه‌تى فیدڕاڵیه و پابه‌ند نه‌بوونیه‌تى به جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

