سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی توركمانی بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد

به بۆنه‌ی ٦٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێز عه‌بدولقادر بازرگان سه‌رۆكى بزوتنه‌وه‌ى چاكسازى توركمان, پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ئەمەش دەقەکەیەتی:
ڕێزدار كاك مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، به بۆنه‌ى شازده‌ى ئاب ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به ناوى خۆم و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى بزوتنه‌وه‌ى چاكسازى توركمان پیرۆزبایه‌كى گه‌رمتان لێده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م بۆنه‌یه ببێته هانده‌رێك بۆ پته‌وكردنى یه‌كڕیزى كوردستانى و كاركردن و خه‌باتكردن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان. دووباره پیرۆزبایتان لێده‌كه‌ین.
عه‌بدولقادر بازرگان سه‌رۆكى بزوتنه‌وه‌ى چاكسازى توركمان, سه‌رۆكى فراكسیۆنى چاكسازى توركمان له په‌رله‌مانى كوردستان.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

