به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرۆك مام جەلال پیرۆزبایی لەسەرۆك بارزانی دەكات

به‌بۆنه‌ی شەست و شەشەمین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌وكات جه‌ژنی له‌دایكبوونی سەرۆك بارزانییه‌وه، سه‌رۆك مام جه‌لال پپەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سەرۆك مه‌سعود بارزانی كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:-
برای به‌ڕێزو خۆشه‌ویستمان جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانی هاوپه‌یمانمانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه‌ی به‌ڕێزو له رێگه‌ی جه‌نابیشتانه‌وه له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌و لایه‌نگران و كه‌سوكاری شه‌هیدان و جه‌ماوه‌ری پارتی-یه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی میللـه‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌م و، هیوای پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی زیاتر بۆ پارتی و خه‌باته مێژوویی و نه‌پساوه‌و دوور‌و درێژه‌كه‌ی ده‌خوازم .
ئه‌م یاده به ده‌رفه‌ت ده‌زانم بۆ ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی گه‌رمیش له جه‌نابتان بكه‌م به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له دایكبوونتانه‌وه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و پارتی یه‌ی كه به‌ڕێزتان وه‌ك رۆڵه‌و پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی دیار‌و ژیری كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رۆڵێكی گه‌وره‌تان تێدا بینیوه، له پێناو رزگاری گه‌له‌كه‌مان و سه‌رفرازی كورد‌و كوردستان دا كه له سایه‌ی خوا‌و پشتیوانی كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌و خه‌باته دوور‌و درێژه‌ی پارتی و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان و ته‌واوی میللـه‌ته‌كه‌مان به‌ری گرتووه‌و كوردستانێكی ئازاد‌و دیموكرات و گه‌شه كردوو عیراقێكی فیدراڵ و دیموكراتی لێ به‌دیهاتووه كه له دووتوێی ده‌ستووره‌كه‌یدا مافی هه‌موو پێكهاته‌و بیروبۆچوونه سیاسیی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كان جێیكراوه‌ته‌وه .
یادی دره‌وشاوه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌مساڵ دا هاوزه‌مانه له گه‌ڵ سه‌رده‌مێكی نوێ و كۆمه‌ڵێ پێشهات و گۆڕانكاریی گه‌وره كه ناوچه‌كه‌مان به‌خۆوه‌ی ده‌بینێ، بۆیه هیوادارم ئه‌م یاده ده‌رفه‌تێكی تر بێت بۆ چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی هاوخه‌باتی و یه‌كێتی ریزه‌كان و كاری پێكه‌وه‌یی سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی سه‌ر گۆره‌پانی كوردستان و عیراقیش، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان به بیرێكی كراوه‌و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزو حیكمه‌تێكی ژیرانه‌وه كار بۆ گه‌شه‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان بكه‌ین و پلانی سه‌رده‌میانه‌ش دابڕ‌ێژین بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی سیاسیی و كاروانی دیموكراسی و ده‌ستكه‌وته‌كان له عیراقیشدا، به تایبه‌تی كه جه‌نابتان جێپه‌نجه‌تان به‌سه‌ر ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسیی و دیموكراتی عیراقه‌وه زۆر به‌رچاوه‌و هه‌وڵه‌كانتان بۆ پێویستی چه‌سپاندنی شه‌راكه‌تی نیشتمانی و كاری پێكه‌وه‌یی و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان و به‌ندو مادده‌كانی ده‌ستوور مایه‌ی نرخاندنن.
له‌م یاده پیرۆزه‌دا جێی خۆیه‌تی كه به بایه‌خه‌وه پێویستی به‌هێزتركردنی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی و ته‌بایی نێوان سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان دووپات بكه‌ینه‌وه، كه هاوپه‌یمانیی ستراتیژیی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و هاوخه‌باتییه پێویسته‌یه، بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته مه‌زنه‌كان و تۆكمه‌تركردنی ناوماڵی كورد‌و هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجه به‌رزانه‌ش كه هێشتا به‌دینه‌هاتوون و میللـه‌ته‌كه‌مان بۆیان تێده‌كۆشێ
له كۆتایی دا جارێكی تریش یادی دامه‌زراندنی پارتی و جه‌ژنی له دایكبوون له جه‌نابتان پیرۆز بێت و به ئومێدی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی زیاتر بۆ پارتی هاوپه‌یمان و ته‌مه‌نێكی درێژ‌و ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ به‌رێزتان ده‌خوازم .
هه‌ر شاد‌و سه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتوو بن .
برای دڵسۆزتان
مام جه‌لال


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

