پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیی پارتی سۆسیال دیموکراتی سویسری و پارتی دیموکراتى کوردستان
لە بێرن پایتەختی سویسرا بەرێز پیتر هوگ بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی سۆسیال دیموکراتی دەسەڵاتداری سویسری لە بارەگای سەرەکی پارته‌که، پێشوازی له دلاوه‌ر ئاژگه‌یى به‌رپرسی دیسکى ئه‌وروپا له مه‌کته‌بى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ی پارتى کرد، بەرێز هوگ خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سەردانە دەربڕی که یەکەم کۆبوونەوەیه له‌م جۆره له نێوان پارتی دیموکراتى کوردستان و پارتی سۆسیال دیموکرات.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا پته‌وکردنى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو حزب و سه‌ردان و ئاڵوگۆرى شاندى نێوانیان باسى لێوه کرا، به‌هێزکردنى گروپی پشتگیرى کوردستان له په‌رله‌مانى فیدراڵى سویسرى ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى نێوان هه‌ردوو لا بوو که راو بۆ چوونى له‌سه‌ر ئاڵۆگۆر کرا.
ئه‌مه‌و له‌و دیداره چه‌ندین بابه‌ت و ره‌وشى ئه‌مرۆى هه‌رێم و ناوچه باسى لێوه کرا.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

