٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

شاندێکی باڵوێزخانەی بەریتانیا لە عێراق و پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ شاندێکی باڵویزخانەی بەریتانیا کۆبوویەوە، کە پێک هاتبوو لە بەرێزان روبرت دین جێگری باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق و کونسڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.

لەو کۆبوونەوەدا کە چەند ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان  دەرەوە ئامادەی بوون، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ. د. ک) بوختەیەکی لە بارەی هەڵوێست و وسیاسەتی پارتی لەمەڕ پەرەسەندنە ناوچەییەکان روونکردەوە،. وسەبارەت بە بارودۆخی سیاسی عێراقەوە راگەیاند" پرۆسەی سیاسی لە عێراق چەقی بەستووە، متمانە لە ناو لایەن و پێکهێنەرەکانی پرۆسەی سیاسی لاواز بووە و گۆڕانکاریەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و کاردانەوەی ئەجیندای هەرێمایەتی و پابەندنەبوونی حکومەتی فیدراڵ بە دەستور و رێککەوتنی هەولێر و جێ بەجێ نەکردنی رێککەوتنە 19 خاڵیەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، هێندەی دیکە دۆخی سیاسی عێراقی ئاڵۆز تر کردووە".

لە بارەی وەرەقەی چاکسازی هاوپەیمانی نیشتمانی، هێمن هەورامی رایگەیاند " تا ئیستا رەهەندە سەرەکیەکانی وەرەقەی چاکسازی هاوپەیمانی نیشتمانی روون و ئاشکرا نین و لو سنوری ئینشا نووسین تێنەپەڕیووەو هیچ میکانیزم و کاتێکی دیارکراو لە خۆ ناکرێت بۆ جێ بەجێ کردنی تەواوی رێککەوتنی هەولێر و ماددە دەستوریەکان".

رەوش و بارودۆخی سوریا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، لەم بارەوە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی، شیکردنەوەی  (پ. د. ک)، خستەروو ورایگەیاند کە (پ. د. ک) لە چوارچیوەی سیاسەتی فەرمی هەرێمی کوردستان پشتیوانکردنە لە ئیرادەی گەلانی سوریا بۆ هێنانە ئارای ئازادی و دیموکراسی و پرەنسیبی دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات و چەسپاندنی مافە نەتەوەییەکانی برایانی کوردمان لە سوریا.

لەلای خۆیە بەرێز روبرت دین جێگری باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ سەردانی هەرێمی کوردستان کە یەکەم سەردانیەتی،  سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمەی کرد، ئەمەو چەندین بابەت و پرس ئاڵوگۆرکرا و راو بۆچوونیان دەربارەی کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار