٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

فازڵ میرانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ به‌غدا كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ئیرۆ ل سه‌لاحه‌دینێ فازل میرانی سه‌كرته‌رێ مه‌كته‌با سیاسیا پارتیا ده‌مۆكراتا كوردستانێ ته‌ڤى حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر بالیۆزێ كۆمارا ئیسلامیا ئیرانێ ل ئیراقێ و شانده‌كه‌ پێره‌ جڤیا .

له‌ دانیشتنێك دا كه‌ ئازاد به‌روارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و ڕه‌مزى شه‌عبان ئه‌ندامى یه‌ده‌گى مه‌كته‌بى سیاسى و عه‌بدوڵڵا ئاگرین به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئێران ئاماده‌ى بوون، فازل میرانى وێڕاى زۆر به‌ گه‌رمى به‌ خێرهێنانى شاندى مێوان كورته‌یه‌كى له‌ سه‌ر ڕه‌وشى ئه‌مرۆ هه‌رێمى كوردستان به‌ تایبه‌تى عێراق به‌ گشتى و ئه‌و قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ى نێوان به‌غدا و هه‌ولێرى پێشكه‌شى شاندى مێوان كرد.

هه‌روه‌ها میرانى باسى له‌ په‌یوه‌ندى دوو قۆڵى له‌ نێوان حكومه‌ت و گه‌لى ئێران و گه‌لى كوردستان و به‌ تایبه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران كرد ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌شى به‌ پێشكه‌وتوو سه‌قامگیر وه‌سفكرد و ڕۆڵى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ئێران له‌ یارمه‌تیدانى بزوتنه‌وه‌ى ڕزگارییخوازى گه‌لى كوردستان له‌ شۆرشى گوڵان و سه‌رهه‌ڵدان و بونیاتنانه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ دواى ڕووخانى ڕژێمى به‌عس به‌ ئیجابى و گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا.

میرانى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكیدى له‌سه‌ر به‌ستنى ئه‌و جۆره‌ دیدارانه‌ى كرد بۆ زیاتر له‌ یه‌كتر گه‌یشتن و قوڵكردنى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌ نێوان هه‌ردوولا. لاى خۆیه‌وه‌ حه‌سه‌ن دانایى فه‌ر باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ به‌غدا به‌ ناوى خۆیى و شانده‌كه‌ى سوپاسى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ى كه‌ لێیان كراوه‌ و ڕۆڵى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان له‌ سه‌قامگیركردنى ڕه‌وشى سیاسى عێراقى فیدڕاڵى به‌ نمونه‌یى و حه‌كیمانه‌ وه‌سفكرد و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى ئیسلامى ئێران به‌ چاوێكى گرنگ ته‌ماشاى په‌یوه‌ندى دوو قۆڵى له‌ نێوان حكومه‌تى ئێران و پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌كات و پارتى دیموكراتى كوردستان خاوه‌ن خه‌بات و مێژوویه‌كى پڕشه‌نگداره‌ و ڕۆڵى پارتى له‌ عێراقى تازه‌دا ڕۆڵێكى گرنگ و گه‌وره‌یه‌. حه‌سه‌ن دانایى فه‌ر باڵیۆزى ئێران له‌ به‌غدا خۆشحاڵى خۆیى به‌ پێشكه‌وتن و ڕه‌وشى سه‌قامگیرى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و  هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ گه‌لى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستانى خواست، شایه‌نى باسه‌ شاندى یاوه‌رى باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامى ئێران پێك هاتبوو له‌ سه‌ردار ئال سادق جێگرى باڵیۆز و سه‌ید عوزه‌یم حوسه‌ینى كۆنسڵى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ هه‌ولێر و عه‌لى ڕه‌زا نو به‌خت و ئاغاى عه‌لى په‌ناهى.
 

هەواڵی پەیوەندیدار