٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

به‌رپرسێ لقى دووى (پ.د.ك) سه‌ردانى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ب هه‌لكه‌تنا بداویهاتنا كۆنگریا شه‌شێ یا یه‌كگرتوویا ئیسلامیا كوردستانێ و هه‌لبژارتنا ئه‌میندارێ نوو؛ عه‌لی حوسێن به‌رپرسیارێ لقا دوو یا پارتیا ده‌مۆكراتا كوردستانێ سه‌رى ل مه‌كته‌با سیاسیا یه‌كگرتوویا ئیسلامی خست و ژبال محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌میندارێ نوو یێ یه‌كگرتویا ئیسلامی و ئه‌ندامێن مه‌كته‌با سیاسیا وێ پارتیێ ڤه‌ هاته‌ پێشوازیكرن .


له‌ دیدارێك دا به‌رپرسى لقى دووى پارتى دیموكراتى كوردستان پیرۆزبایى له‌ ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى كرد به‌ بۆنه‌ى ته‌واو بوونى كۆنگره‌ى شه‌شه‌م ، به‌رپرسى لق هیواى خواست سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى یه‌كگرتوو هانده‌رێكى تر بێت بۆ یه‌كڕیزى لایه‌ن سیاسیه‌كان و قۆڵبونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كان و یه‌كخستنى نێو ماڵى كورد و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ هه‌رێمى كوردستان.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌ دا ره‌وشى ئێستا و ته‌نگژه‌ى سیاسى عێراق گفتوگۆى له‌ باره‌وه‌ كراو له‌م ڕوه‌شه‌وه‌ ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو ته‌ئكیدى كرد ئێمه‌ وه‌ك ئۆپۆزسیۆن و گشت لایه‌ن سیاسیه‌كان له‌ كوردستان دا یه‌ك چاره‌نووس و یه‌ك ئامانجمان هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بێت له‌م قۆناغه‌دا هه‌موومان به‌رپرسیار بین و بازنه‌ى ئینتما و هێزى نه‌ته‌وه‌یى به‌ هێزتر بكه‌ین .

هاوكات جه‌خت له‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌ش و بۆ پێویستیه‌كانى قۆناغى ئه‌مرۆى سیاسى و پاراستنى ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى گه‌لى كورد كرایه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار