شاندا (پ.د.ك)ێ ب سه‌رۆكاتیا هێمن هه‌ورامى سه‌رى ل سه‌نته‌را ئاشتیا جیهانى ل ئۆسلۆ خست
د چارچۆڤا سه‌ره‌دانا خوه ده ژبۆ وه‌ڵاتێ نۆروێژێ؛ ئیرۆ شاندا پارتیا ده‌مۆكراتا كوردستانێ ب سه‌رۆكاتیا هێمن هه‌ورامى به‌رپرسیارێ تێكلى یێن ده‌رڤه یا پارتیێ سه‌رى ل سه‌نته‌را ئاشتیا جیهانى ل ئۆسلۆیا پایته‌ختا وى وه‌ڵاتى خست و هه‌ڤدیتنه‌ك ته‌ڤى شێل ماگنه بۆنده‌ڤیك سه‌رۆك وه‌زیرێ به‌رێ و به‌رپرسیارێ سه‌نته‌را ناڤهاتى و تر‌و ترۆستاد شێوردارى سه‌نته‌رێ پێكانى .
له دانیشتنێك دا چه‌ند پرسێك گفتوگۆیان له باره‌وه كرا به تایبه‌تیش پرسى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه لایه‌نێكى گرنگى ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه بوو، تێدا هێمن هه‌ورامى به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به تێروته‌سه‌لى تیشكى خسته سه‌ر چه‌ند پرسێك و هه‌روه‌ها ڕووداوه‌كانى سووریا گفتوگۆیان له باره‌وه كرا‌و ڕۆڵ و مافى كورد له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خرایه ڕوو.
هاوكات خستنه ڕووى ژیان و كه‌لتوورى پێكه‌وژیانى گشت پێكهاته‌كان و ڕه‌وشى كریستیانه‌كان كه له ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق روو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن گفتوگۆى له باره‌وه كر.
له به‌رامبه‌ردا لایه‌نى نۆروێژى خۆشحاڵى خۆیان به‌م سه‌ردانه ده‌ربڕى به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان دا هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له نێوان هه‌ردوو لادا زیاتر پته‌وتر بكرێت، هه‌روه‌ها شاندى پارتى دیموركراتى كوردستان وه‌ك ڕێزلێنان دیاریه‌كى كه دروشمى پارتى و وێنه‌ى باوك و سه‌ركرده‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد بارزانى نه‌مرى له سه‌ره به شێل بۆنده‌ڤیكى به‌خشى.
له لایه‌كى دیكه‌وه له ته‌لارى په‌رله‌مان له ئۆسلۆى پایته‌خت به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌گه‌ڵ پۆڵ ئارنه داڤیدسن ئه‌ندامى په‌رله‌مان كۆبوه‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێكى گرنگ په‌یوه‌ندیدار به ڕه‌وش و بارودۆخى عێراق به شێوه‌یه‌كى بابه‌تیانه خرانه به‌رباس و گفتوگۆ، له نێوانیشیان دا كۆبونه‌وه‌كه‌ى هه‌ولێر كه له‌م دوایانه‌دا به‌رێوه‌چوو ته‌وه‌رێكى تر كۆبونه‌وه‌كه بوون.
، هه‌روه‌ها جه‌خت كرایه‌وه له سه‌ر جێبه‌جێكردن و یه‌كلایكردنه‌وه‌ى مادده‌ى سه‌د و چلى ده‌ستوور و داواش كرا كه حكومه‌تى نۆروێژ هه‌وڵى خۆى به مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى كونسڵخانه له كوردستان بدات ، دواتریش شاندى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه سه‌ردانى پارتى پارێزگارى كرد ، له دیدارێك دا چه‌ند پرسێكه په‌یوه‌ند به كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆى له باره‌وه كرا.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

