٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

هێز و لايه‌‌نه‌‌ سياسييه‌‌كاني كوردستان ته‌‌ئكيديان له‌‌سه‌‌ر قوڵكردنه‌‌وه‌‌ي گياني پێكه‌‌وه‌‌ ژياني ئاشتييانه‌‌ي سه‌‌رجه‌‌م پێكهاته‌‌كاني كه‌ركوك كرده‌‌وه‌‌

سەرچاوە: KDP.info
له‌كۆبوونه‌وه‌ي ئه‌مڕۆي نێوان هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌ كوردستانييه‌كان له‌پارێزگاي كه‌ركوك به‌وردي تاوتوێي هه‌‌لومه‌‌رجي ئێستاي شاره‌كه‌ كرا و ئاماده‌‌سازي بۆ هه‌‌ر ئه‌‌گه‌‌ر و پێشهاتێك كرا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا رۆڵي هێزي پێشمه‌‌رگه‌‌ي كوردستانيان به‌‌رز نرخاند له‌‌ پاراستني ئاراميي شاري كه‌ركوك و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كاني شاره‌كه‌.

دواي كۆبوونه‌‌وه‌‌ي هێز و لايه‌‌نه‌‌ سياسييه‌‌كاني كوردستان له‌‌ كه‌ركوك ، به‌‌لاغي كۆتايي كۆبوونه‌‌وه‌‌كه‌‌ راگه‌‌يه‌‌نرا ئه‌‌مه‌‌ش ده‌‌قه‌‌كه‌‌يه‌‌تي :

به‌‌لاغي كۆتايي كۆبوونه‌‌وه‌‌ي لايه‌‌نه‌‌ كوردستانييه‌‌كاني كه‌‌ركوك، به‌‌ مه‌‌به‌‌ستي هه‌‌ڵسه‌‌نگاندني ئه‌‌و بارودۆخه‌‌ هه‌‌ستياره‌‌ي كه‌‌ شاري كه‌ركوك پێيدا تێده‌‌په‌ڕێت، پاشنيوه‌‌ڕۆي ئه‌‌مڕۆ هێز و لايه‌‌نه‌‌ سياسييه‌‌ كوردستانييه‌‌كان له‌‌ شاري كه‌ركوك به‌‌ سه‌‌رپه‌‌رشتي كۆسره‌‌ت ره‌‌سوڵ عه‌‌لي و نێچيرڤان بارزاني و به‌‌ ئاماده‌‌بووني نوێنه‌‌راني لايه‌‌نه‌‌ سياسييه‌‌كان كۆبوونه‌‌وه‌‌يه‌‌ك ئه‌‌نجام درا.

له‌‌و كۆبوونه‌‌وه‌‌يه‌‌دا به‌‌ شێوه‌‌يه‌‌كي ورد تاوتوێي هه‌‌لومه‌‌رجي ئێستاي پارێزگاي كه‌ركوك كرا و ئاماده‌‌سازي بۆ هه‌‌ر ئه‌‌گه‌‌ر و پێشهاتێك كرا.

ئه‌‌مه‌‌ و له‌‌ ده‌‌ره‌‌نجامي كۆبوونه‌‌وه‌‌كه‌‌ جارێكي تر جه‌‌خت له‌‌سه‌‌ر يه‌‌كڕيزي و يه‌‌كهه‌‌ڵوێستيي لايه‌‌نه‌‌ كوردستانييه‌‌كان كرايه‌‌وه‌‌ به‌‌رامبه‌‌ر به‌‌م بارودۆخه‌‌ هه‌‌ستياره‌‌ي كه‌‌ پارێزگاي كه‌ركوك پێيدا تێده‌‌په‌ڕێت .

هه‌روه‌ها ته‌‌ئكيد له‌‌سه‌‌ر قوڵكردنه‌‌وه‌‌ي گياني پێكه‌‌وه‌‌ ژياني ئاشتييانه‌‌ي سه‌‌رجه‌‌م پێكهاته‌‌كاني پارێزگاي كه‌ركوك كرايه‌‌وه‌‌ و زه‌‌روره‌‌تي ئه‌‌نجامداني گۆڕانكاري و چاكسازيي ئيداري له‌‌ شاري كه‌ركوك بڕياري له‌‌سه‌‌ر درا، له‌‌ پێناو باشتركردني ئاستي خزمه‌‌تگوزاريي به‌‌ به‌‌شداريپێكردني هه‌‌موو پێكهاته‌‌كاني كه‌ركوك به‌‌ شێوه‌‌يه‌‌كي دادپه‌‌روه‌‌رانه‌‌ و چرٍِكردني هه‌‌وڵه‌‌كان له‌‌ پێناو به‌هێزكردني په‌‌يوه‌‌ندييه‌‌كان له‌‌گه‌‌ڵ پێكهاته‌‌كاني تري كه‌ركوك. هاوكات كۆبوونه‌‌وه‌‌كه‌‌ رۆڵي هێزي پێشمه‌‌رگه‌‌ي كوردستاني به‌‌رز نرخاند له‌‌ پاراستني ئاراميي شاري كه‌ركوك و هاوڵاتيان به‌‌ كورد و توركمان و عه‌‌ره‌‌ب و كلدوئاشوري .

لێره‌‌دا به‌‌ پێويستي ده‌‌زانين سوپاسي هاوڵاتياني شاري كه‌ركوك بكه‌‌ين بۆ به‌‌ده‌‌نگه‌‌وه‌‌ هاتني به‌‌ياننامه‌‌ي لايه‌‌نه‌‌ كوردستانييه‌‌كان له‌‌ به‌‌شداري نه‌‌كردنيان له‌‌ خۆپيشاندانه‌‌ گوماناوييه‌‌كه‌‌ي رۆژي هه‌‌يني له‌‌ پێناو پاراستني ئاراميي و سه‌‌قامگيريي شاره‌‌كه‌‌.
حزبي شيوعي كوردستان.
يه‌‌كێتي نيشتيماني كوردستان.
پارتي ديموكراتي كوردستان.
بزوتنه‌‌وه‌‌ي گۆڕان.
يه‌‌كگرتووي ئيسلاميي كوردستان.
كۆمه‌‌ڵي ئيسلاميي له‌‌ كوردستان.
حزبي سۆسياليست ديموكراتي كوردستان.
حزبي زه‌‌حمه‌‌تكێشاني كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار