مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پەیمانگەی نیشتیمانی دیموکراسی ئەمریکی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی کرد
پێش نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ 7ی ئایاری 2012، رێزدار مه‌سرور بارزانی پێشوازی له شاندێکی پەیمانگەی نیشتیمانی دیموکراسی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی (NDI) ی ئه‌مریکی کرد که پێکهاتبوون له به‌ڕێزان لیزا ماکلاین بەرپرسی ئوفیسی ئیراق و دیون بوزا بەێوبەری چالاکیەکان و ئاسایش و فوئاد جاف بەرپرسی پەیوەندیەکان لە ئوفیسی کوردستان.
له دیداره‌که‌دا پاش به‌خێرهاتنی گه‌رمی شانده‌که له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانییه‌وه، باس له ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێم و ناوچه‌که به گشتی کرا، دوا پێشهاته‌کان و گۆڕانکارییه هه‌ستیاره‌کان له ناوچه‌که‌دا خرانه به‌رباس و گفتوگۆ، پاشان ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی دیداره‌که باسکردن بوو له په‌ره‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌رێم له بواری پیشڤه‌چوونی سیاسی و قۆناغی هه‌نوکه‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسی و چه‌سپاندنی بنه‌ماکانی دیموکراسی له کوردستاندا، ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی فه‌رهه‌نگی سیاسی له کوردستاندا به چه‌سپاندنی بنه‌ماکانی وه‌کو لێبورده‌یی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شداری پێکردنی کارای هاووڵاتیان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، فه‌راهه‌مکردنی فه‌زایه‌کی کراوه و ئازاد بۆ سه‌رجه‌م پارت و گروپ و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌یه‌کی عادیلانه و یه‌کسان و رێزگرتن له جیاوازییه‌کان و شه‌فافی و به‌رپرسیارێتی له حوکمڕانیدا له سه‌ره‌کیترین ئه‌و بابه‌تانه بوون که هاتنه به‌رباس و شرۆڤه‌کردن، هه‌روه‌ها باسکردن و جه‌ختکردن له رۆڵ و بایه‌خی دامه‌زراوه و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و پاڵپشتیان له زیاتر چه‌سپاندنی بنه‌ماکانی دیموکراسی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.
لە کۆتایی دا شانده‌که خۆشحاڵی و گه‌شبینی خۆیان به کرانه‌وه و پێشڤه‌چوونه سیاسیه‌کان له کوردستاندا ده‌ربڕی و هیوایان خواست که‌وا پێشکه‌وتنی سیستمی سیاسی و دیموکراسی له کوردستاندا شان به شانی کلتوری دیموکراسی و فره‌یی و په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی و به‌شداریپێکردنی کارای هاووڵاتیان بێت له پرۆسه‌ی سیاسی و حوکمڕانیدا.
شایەنی باسە پەیمانگای دیموکراسی نیشتمانیNational Democratic Institute دامەزراوەیەکی مه‌ده‌نی بێلایه‌نی ئه‌مریکییه، کار بۆ پاڵپشتی و به‌هێزکردنی دام و دەستگا دیموکراسییه‌کان ده‌کات له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. ئه‌م رێکخراوه له ساڵی 1999 وه ده‌ستیکردووه به کارکردن له‌سه‌ر عێراق و پاشانیش له مانگی شه‌شی 2003 وه به فه‌رمی لقێکی راهێنانیان له هه‌ولێر کردۆته‌وه و تائێستاش به‌رده‌وامن له کارکردن، مادلین ئۆلبرایتی وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌رپرسی سه‌ره‌کی پەیمانگاکەیە له واشنتۆن. NDI له سه‌رانسه‌ری عێراقدا کار له‌سه‌ر به‌هێزکردنی دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و به‌شداریپێکردنی کارای هاوڵاتیان له پرۆسه‌ی سیاسی و حوکمڕانی و شه‌فافی و کرانه‌وه‌ی دیموکراسیدا ده‌کات.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

